زۆربه‌ی كه‌س له ئێمه ئاره‌زوو ناكه‌ن به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ستان به تایبه‌تی كاتێك شه‌وان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خووه‌ن، پێیان وایه و ده‌ریان خستووه كه زوو خه‌وتن و زوو هه‌ستان وا له مرۆڤ ده‌كات به درێژایی ته‌مه‌ن دره‌نگ تووشی له‌بیر چوونه‌وه بێت.
به‌شێكى تر له سووده‌كانى زوو له خه‌و هه‌ستان ئه‌مانه‌ن:
- ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، خۆشی ده‌بینن له ته‌ندروستییه‌كی باش.
- زوو هه‌ستان له خه‌و ده‌بێته هۆی خۆشی بینین له وزه‌ی جه‌سته.
- به‌ده‌ست هێنانی كات له زوو هه‌ستان ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
- توانای وردبوونه‌وه‌ت زۆرتر ده‌بێت.
- نانخواردنی به‌یانیانت له ده‌ست ناچێت، چونكه ژه‌می به‌یانیان به گرنگترین ژه‌مه‌كان داده‌نرێت، به‌مه‌یش وزه‌ی پێویسته به له‌ش ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌تانپارێزێت.
- سوود وه‌ده‌گری له ڕاهێنانی وه‌رزشی، ئه‌گه‌ر به‌یانیان زوو بۆ ماوه‌یه‌ك به پێ بڕۆن یان ڕاھێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا وزه‌یه‌كی پێویست بۆ له‌ش دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌ندروستیتان ده‌پارێزن، به تایبه‌تیش دوور ده‌بن له نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و دڵ.