كاتێك منداڵی تازه له دایك بوو سه‌یری چاوه‌كانی دایكی ده‌كات و خه‌نده‌ییه‌ك دێته سه‌ر لێوه‌كانی، هه‌موو پێیان وایه له‌و كاته‌دا دایكی به ئاسانی ده‌ناسێته‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه كۆرپه‌له ده‌توانێت دایكی دوای چه‌ند ڕۆژێك له له‌دایك بوونی دایكی بناسێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ڕێگه‌ی دیاریكردنی بۆنی ده‌گمه‌نی دایكه‌كه ده‌بێت له‌كاتی پێدانی شیر، یان نووساندنی به سینگییه‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نیش دایكان تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆرپه‌له‌كانیان جگه به‌ده‌ستی دایكیان شیر به‌ده‌ستی كه‌سانی تر ناخۆنه‌وه، ئه‌مه‌یش واتای ئه‌وه‌یه كۆرپه‌له‌كه زیاتر هۆگری دایكی بووه، بۆنی ئه‌و پڕ بووه له ناو ڕۆحی مێشكی‌دا.
كۆرپه‌له دوای له‌دایكبوونی سێ ڕۆژ ده‌توانێت تامی شیری دایكی له شیری خانمێكی تر جیا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها كۆرپه‌له تا ته‌مه‌نی دوو مانگی ئینجا ده‌توانێت شێوه‌ی ڕووخساری باوكی بناسێته‌وه، له‌میانی گه‌شه‌كردنی هه‌ستی بینینیان تا ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی به‌ته‌واوی كه‌سه‌كان له‌یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه.