فۆتۆگرافه‌رێكی تورك پیاوێك له ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی په‌شیمان ده‌كاته‌وه و ڕێ نادات ژن بهێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بووكه‌كه زۆر بچووكه و منداڵه.
به‌پێی هه‌واڵێكی
ڕۆیته‌رز، ئۆنور ئه‌لبه‌یره‌ك فۆتۆگرافه‌رێكی توركه بڕیار بوو له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كان كه له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و ناوچه‌ی ماڵاتیا ساز ده‌كرا، وێنه‌ی هاوسه‌رگری بۆ بوك و زاوایه‌ك بگرێت، به‌ڵام كه بووكه‌كه‌ی بینی ته‌مه‌نی 15 ساڵه بڕیاری دا ڕێ له‌م هاوسه‌رگیرییه بگرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ زاوا به‌شه‌ڕ هات و لووتی شكاند.
ئۆنور ئه‌م كاره‌ی بۆ پاراستنی بووكه‌كه كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زۆر بچووكه و منداڵه، به‌ڕای ئه‌و به‌شوودانی كچان له ته‌مه‌نێكی وا بچووك توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌یه، ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك پۆستێكی له‌وباره‌یه‌وه كردووه و نوسیویه‌تی، "به‌شوودانی منداڵ، ئازاردانی منداڵه"
ئه‌م كاره‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیا به‌رز نرخێنرا و به پاڵه‌وان ناسێنرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی هاوێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بنبڕ بكرێت و چیتر كچان به زوویی به‌شوو نه‌درێن، به‌ڵكو چێژ له‌م ماوه‌ی ژیانیان ببینن.
به‌گوێره‌ی داتایه‌كی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، توركیا له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین كچانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی به‌شوو ده‌درێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م جۆره شووكردنه كه‌م بووه‌ته‌وه به‌به‌راورد به ساڵانی پێشوو، به‌ڵام ساڵانه له ته‌واوی دنیا 12 ملیۆن كچی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌شوو ده‌درێن، ئه‌مه‌یش له ڕێی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌وه ڕێ پێدراو نییه.