ڕۆژی شه‌موو 60 ساڵ ته‌مه‌نى پاشایه‌تى خۆى ته‌واو ده‌كات، عێراقییه‌كان وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، بۆ رزگاربوون له كۆتوبه‌ندى پاشایه‌تى شۆڕ‌شیان كرد، كه‌چى له 60 ساڵى ته‌مه‌نى ئه‌م كۆماره ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت رۆژ به‌دواى رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه بێت "نه‌فره‌تى كوشتنى خێزانى پاشایه‌تى به‌ركه‌وتبێت".
له به‌ره‌به‌یانى 14 ى ته‌مووزى ساڵى 1958، كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌رى عێراق به كه‌مێك پلان و رێكخستن و زۆر له چانس و به‌خت كوده‌تایه‌كیان به‌سه‌ر رژێمى پاشایه‌تى ئه‌نجام دا، ته‌واوى خێزانى پاشا كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون له ناو بران.
عێراقییه‌كان دواى چه‌ند ساڵێك كه ده‌زانن رۆژ به‌رۆژ له ژێر رژێمى كۆمارى بارودۆخی ژیانیان خراپتر ده‌بێت، وته‌یه‌كى میلییان داتاشیوه و ده‌ڵێن، "ئه‌مه نه‌فره‌تى خێزانى پاشایه به‌رمان ده‌كه‌وێت".
رژێمى پاشایه‌تى له عێراق ته‌نیا 37 ساڵ بوو، كه‌چى له رژێمى كۆمارى ته‌نیا حكومڕانى به‌عس به‌قه‌د ئه‌و ساڵانه بوو.
له رژێمى پاشایه‌تى سێ پاشا و میرێك
حوكمڕانى عێراقیان كرد، ئه‌وانیش فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م، غازى، راسپارده‌ى عه‌رش عه‌بدولئیلاه بوو كه تا فه‌یسه‌ڵى دووه‌م ته‌مه‌نى گه‌وره بوو، عه‌رشى عێراقى به‌ده‌سته‌وه بوو، دواتر فه‌یسه‌ڵى دووه‌م تا رۆژى كوده‌تاكه پاشاى عێراق بوو.
كه‌چى زۆرترین حكوومه‌ت گۆڕاوه، له ساڵى 1921 تا ساڵى 1958 به ژماره 59 حكوومه‌ت گۆڕاوه، 23 كه‌سایه‌تى سیاسى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تیان كردووه.
كه‌چى له سه‌رده‌مى كۆمارى نۆ كه‌س سه‌رۆكایه‌تى و رێبه‌رایه‌تى عێراقیان كردووه، ئه‌وانیش: عه‌بدولكه‌ریم قاسم، عه‌بدولسه‌لام عارف، عه‌بدوڕه‌حمان عارف، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌دام حوسێن، پۆل بریمه‌ر، غازى عجیل یاوه‌ر، جه‌لال تاڵه‌بانى، فوئاد مه‌عسووم.
ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى مێژووى 117 ساڵَهى ده‌وڵه‌تى عێراق له حوكمڕانانى تێبینى ده‌كرێت، زۆربه‌یان به كاره‌سات مردوون، ته‌نیا چوار كه‌سیان نه‌بێت، ئه‌وانیش عه‌بدوڕه‌حمان عارف، پۆل بریمه‌ر، غازى عجیل یاوه‌ر، جه‌لال تاڵه‌بانى، فوئاد مه‌عسوومیش ئێسته له سه‌رۆكایه‌تى كۆماردایه.
ئه‌وانی تر كۆتایى ژیانیان به‌مشێوه‌یه بووه:
1-فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م، له سویسرا مردووه، گومان ده‌كرێت به ده‌رزى كوژرابێت
2-غازى به‌رووداوى ئۆتۆمبێل مردووه، ئێسته‌ش كه‌سه نزیكهكهن ده‌ڵێن به پیلانگێڕیى كوژراوه.
3-عه‌بدولئیلاه خاڵى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م، میرى عێراق، له كوشتاره‌كه‌ى 14ى ته‌مووزى 1958 كوژرا
4-مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م له كوشتاره‌كه‌ى 14ى تهمووز كوژراوه.
5-عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تاى له‌سه‌ر كراوه و كوژراوه.
6-عه‌بدولسه‌لام عارف، له رووداوى كه‌وتنى فڕۆكه كوژراوه، گومان له رووداوه‌كه ده‌كرێت.
7-ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه كوژراوه.
8-سه‌دام حوسێن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى نوێ له دواى 2003 له سێداره دراوه.
رۆژى شه‌مووى داهاتوو، ته‌مه‌نى كۆمارى عێراق 60 ساڵى ته‌واو ده‌كات، له كاتێكدا ئێسته ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى له كوده‌تایه‌ك بكات، چونكه رۆژ له دواى رۆژ ئه‌م وڵاته له ژێر ده‌سه‌ڵاتى فرمانڕه‌وا نوێیه‌كانى تووشى كاره‌ساتى زیاتر ده‌بێته‌وه.
ئێسته ده‌یان كێشه‌ى گه‌وره له عێراقدا هه‌ن، له‌وانه: جه‌نگ، ناكۆكى سیاسى، تایفه‌گه‌رى، سته‌م، گه‌نده‌ڵى، هه‌ژاریى، داڕووخانى ژێرخانى ئابوورى، كۆچ و ئاواره‌یى، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و كێشانه به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتیى عێراقى كردووه‌ته قوربانى.