پزیشكان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان بۆ حاڵه‌تی سترێسبوون كردووه، چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسانیان داناوه كه ده‌توانیت به پێڕهوكردنیان رزگارت بێت له سترێسی و شڵه‌ژانی زۆر.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthable" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان ده‌كات بۆ ڕزگاربوون له سترێسی و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه سترێسی جه‌سته هۆكاره بۆ تووشبوونی كه‌سه‌كه به چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تووشبوون به سترێسی و شڵه‌ژان ده‌بێته هۆی لاوازكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته و له‌ناوبردنی خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته وه‌ك "خڕۆكه سپییه‌كان" بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان به‌كار بێنن بۆ رزگاربوون له سترێسی و پاراستنی جه‌سته‌یان له نه‌خۆشی:
یه‌كه‌م – پێویسته سیسته‌می خۆراكیت هاوسه‌نگ بكه‌یه‌وه و ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی كافاینیش كه‌م بكه‌یه‌وه: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن رۆژانه بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به سترێسی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێسی جه‌سته پێویسته رێژه‌ی سیسته‌می خۆراكیمان له نێوان سه‌وزه و میوه و گۆشت و خۆراكه‌كانی تر هاوسه‌نگ بكه‌ین و به‌شێوازێكی هاوسه‌نگ ماده ڕیشاڵییه‌كان و پرۆتین وه‌رگرین، جگه‌وه له‌وه‌یش ئه‌وه‌یشان گوتووه كه پێویسته رێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی كافاین كه‌م بكه‌ینه‌وه چونكه پێڕه‌وكردنی ئه‌م كارانه سترێسی جه‌سته ناهێڵێت.
دووه‌م – هه‌رگیز ژه‌مه‌كان مه‌په‌ڕێنه و هه‌موو ژه‌مه‌كان خۆراك بخۆ: به‌گشتی ئه‌و خه‌ڵكی له دنیادا دوای ئه‌وه‌ی تووشی سترێسی ده‌بن ژه‌مه خۆراكییه‌كان ده‌په‌ڕێنن و نان ناخۆن، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان ده‌ڵێن یه‌كێك له خراپترین خووه‌كان ئه‌وه‌یه كه ژه‌مێكی خۆراكی بپه‌ڕێنی چونكه نه‌خواردنی ژه‌مه خۆراكێك سیسته‌مه‌كانی جه‌سته به‌گشتی لاواز ده‌كات و واده‌كات سترێسی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا زاڵ بێت، بۆیه زۆر گرینگه ژه‌مه خۆراكییه‌كان بخۆی بۆ رزگاربوون له‌م كێشه‌یه.