بە وێنە.. گەلی دیپرێ‌ ناوچەیەكی دڵرفێنی كوردستان

:: PM:08:33:12/07/2018 ‌
هاوینەهەواری گەلی دیپرێ (دووپرێ) یەكێكە لە ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان كە دەكەوێتە گوندی دیپرێ لە دۆڵی نەهلەی سەر بە شارەدیێ دینارتە لە سنووری شارۆكەی ئاكرێ.

بێوار زێباری ماموستا لە قوتابخانەی گوندی دیپرێ بە "وشە"ی گوت، ڕۆژانە رێژەیەكی زۆری هاووڵاتیی و گەشتیار لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و تەناتەت لە عێراقیش سەردانی دەكەن بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش.

بەپێی قسەی ئەو ماموستایە تا ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ خزمەتگوزارییەكی لەسەر هاوینەهەواری گەلی دیپرێ دروست نەكردووە و تەنیا هاووڵاتییان چەند كەپرێكیان بۆ گەشتیاران دروست كردووە.

هاوكات بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە نزیك گوندی دیپرێ و هاوینەهەواری گەلی دیپرێ بووەتە هۆكارێك كە تا ئێستە خزمەتگوزاری نەگاتە ئەو هاوینە هەوارە.

دینارتە/ نەوزاد هلۆری

















وشە - سه‌رخێڵ هاشم