پرۆتین لەم خۆراکانەوە بەدەست بهێنن

:: PM:08:57:12/07/2018 ‌

پرۆتین یەکێکە لەو مادانەی پێویستییەکانی جەستە دابین دەکات، بۆیە پێویستە ڕۆژانە ئەو خۆراکانە بخۆین کە دەوڵەمەندن بە مادەی پڕۆتین بۆ ئەوەی تووشی لاوازی جەستەیی نەبین.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "healthable" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لەو خۆراکانە دەکات کە دەوڵەمەند بە مادەی پرۆتین و دەڵێت، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی کە پزیشکانی پسپۆڕ لەبواری خۆراکدا ئەنجامیان داوە بۆیان دەرکەوتووە کۆمەڵە خۆراکێکی بەسوود هەن و دەوڵەمەندن بە مادەی پرۆتین و ڕێژەیەکی زۆر لەو مادەیە گرینگی بۆ جەستە دابین دەکەن.

زیاتر پزیشکان ئەوەیشان ڕوون کردووەتەوە کە ئەم مادەیە زۆر بەسوودە بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکانی جەستە و باشترکردنی سیستەمی کۆئەندامە دەمار و زیادکردنی چالاکی جەستە و باشترکردنی باری مێشک و هێشتەنەوەی بە تەندروستی، بۆیە لێرەدا باس لەو خۆراکانە دەکەین کە دەوڵەمەندن بەو مادە بەسوودە:

یەکەم – هێلکە: پزیشکان ئامۆژگاری کەسانی وەرزشکار دەکەن ڕۆژانە دوو بۆ سێ هێلکەی کوڵاو بخۆن، چونکە لە هەر هێلکەیەکدا نزیکەی شەش گرام پرۆتین هەیە ئەمەیش ڕێژەیەکی زۆرە بۆ بەهێزکردنی ماسوولکە و زیادکردنی چالاکی جەستە.

دووەم – خواردنی سینگی مریشک و گۆشتی قەل، سینگی مریشک و گۆشتی قەڵ بەوە ناسراون کە رێژەیەکی زۆر پرۆتین لەخۆ دەگرن، نیو کیلۆ سینگی مریشک نزیکەی 25 گرام پرۆتین لەخۆ دەگرێت و نیو کیلۆ گۆشتی قەڵیش نزیکەی 41 گرام پرۆتین بۆ جەستە دابین دەکات.

جگە لەوانەیش چەند خۆراکێکی تر هەن کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین بۆ جەستە دابین دەکەن ئەگەر بەشێوازێکی رۆژانە بیانخۆی وەک "گۆشتی ماسی، چەرەساتەکان بەگشتی، پەنیر و قەیماغ، شیر، ماست، میوەی قەیسی و پاقلەمەنییەکان".


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان