بەیانی ئەمڕۆ دووشەم دوو چەكدار هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستیش شەقامە سەرەكییەكانی چوونە بازاڕ داخراون و هێزەكانی بڵاوەیان پێ كراوە.
نێردراوی "وشە" لە شوێنی ڕووداوەكە چەند وێنەیەكی دامەزراوەكانی حكوومەتی گرتووە كە دەوام تێیان دا وەستاوە و هاتوچۆش لە شوێنەكە قەدەغە كراوە.
یەكێك لە فەرمانبەرانی یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نزیك باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بۆ "وشە" گوتی، بەهۆی دۆخێكی نەخوازراو ئێمەیان ناردووەتەوە ماڵ و پێیان گوتین ئەمڕۆ دەوام مەكەن.
"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە بەشی زۆری بەرپرسانی تەناهی و پارێزگای هەولێر كرد و لە وەڵامدا گوتیان، تا كۆتایی هێنانی هێرشەكە، هیچ لێدوانێك نادەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ڕێوشوێنی تەناهی توند لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر گیراوەتەبەر و هێزە تەناهییەكان بە چڕی بڵاوەیان پێ كراوە و تا ئێستەیش لە جموجۆڵدان.