له كۆنسێرتێكی قه‌ره‌باڵغ و پڕدا، جولیا بوتروس گۆرانیبێژی لبنانی كۆنسێرته‌كه‌ی و گۆرانیگوتنی له‌به‌ر ده‌نگی بانگ دواخست و داوای لێبوردنی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد.
شه‌موو ڕابردوو، جولیا بوتروس گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی له كۆنسێرتێكی گه‌وره‌دا خه‌ریكی گۆرانیگوتن بوو و ئاهه‌نگه‌كه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ساز ده‌كرد، له‌و كاته‌شدا كه كاتی بانگی عیشا "خه‌وتنان" بوو، جولیا گۆرانییه‌كه‌ی ڕاگرت.
دواتر به چه‌ند دێڕێك داوای لێبوردنی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد و گوتی: "با ڕێز له كاتی بانگه‌كه بگرین و جارێ بوه‌ستین، دوای بانگه‌كه دووباره ده‌ست به ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه".
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ڕه‌فتاره‌یش جولیای لای هه‌وادارانی زیاتر خۆشه‌ویستتر كرد، بۆیه ته‌واوی ئاماده‌بووان به گه‌رمی چه‌پڵه‌یان بۆی لێ دا و ده‌ستخۆشییان لێی كرد.
جولیا بوتروس له ساڵی 1968 له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان له دایك بووه، ئێسته ته‌مه‌نی 50 ساڵه، به‌ڵام یه‌كێكه له ناودارترین و ده‌نگخۆشترین هونه‌رمه‌نده‌كانی ناو عه‌ره‌ب و به یه‌كێك له شاژنه‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی داده‌نێن، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانیی ناودار و باوه له‌ناو خه‌ڵكدا، چه‌ندان ئه‌لبوومی گۆرانیشی هه‌یه.