دوای ماوه‌یه‌ك له شاردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كان و ئاشكراكردنی، نازدار و ڕابینی هاوسه‌ری بۆ یه‌كه‌م جار له "وشه"وه هۆكاری شاردنهوهكهیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
نازدار به‌مدواییه هاته‌وه هه‌ولێر تا كاری ئه‌لبوومه نوێكه‌ی به كۆتا بگه‌یه‌نێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بكات، بۆیه له دیمانه‌یه‌كدا بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، كه به‌ته‌ما بوون له‌گه‌ڵ ڕابینی هاوسه‌ری له‌و ئه‌لبوومه‌دا دوێتێك به‌یه‌كه‌وه بڵێن.
له‌به‌ر ته‌واو نه‌بوونی كاره‌كانی گۆرانییه‌كه، ئه‌و تراكهیان له ئه‌لبوومه‌كه ده‌ركردووه، بۆیه به‌ڵێنیان به هه‌وادارانیان دا كه هه‌ر كاتێك گۆرانییه‌ك هه‌بوو له ڕووی تێكست و ئاوازه‌وه گونجاو بێت، ئه‌وا بێگومان كاری بۆ ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی هه‌وادارانیان ده‌كه‌ن.
"وشه" له‌باره‌ی شاردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، له‌و دوو هاوسه‌ره‌ی پرسی، ئه‌وانیش به ڕاشكاوانه وه‌ڵامیان دایه‌وه.
نازدار گوتی: "ئێمه هیچمان نه‌مانویستووه ژیانی تایبه‌ت تێكه‌ڵ به ژیانی هونه‌ریمان بكه‌ین، به باشمان زانی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان هه‌ر به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شمان هه‌ر خۆی وه‌ك سوپرایز بوو و شتێكی پلان بۆ دانراو نه‌بوو".
ڕابینیش گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان دوای ماوه‌یه‌كی كورت له هاوسه‌رگیری به‌هۆی نه‌گونجانه‌وه جیا ده‌بنه‌وه، ئێمه به باشمانسزانی تا ته‌واو دڵنیا ده‌بینه‌وه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌گونجێین، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان ئاشكرا نه‌كه‌ین، ئیتر دوای دوو ساڵ كه ژیانی پێكه‌وه‌بوونمان به گونجاو زانی، به باشیشمان زانی بۆ ههوادارانمانی ئاشكرا بكه‌ین".
نازدار و ڕابین ئێسته خاوه‌نی كچێكن به ناوی "كه‌نی" له زاراوه‌ی سۆرانی‌دا به مانای پێكه‌نین دێت، نازدار ئاشكرای كرد كه ڕابین ئه‌و ناوه‌ی لێ ناوه، ئه‌و كچه‌ی هه‌ستی دایكایه‌تی پێ به‌خشیوه و خۆشه‌ویستییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری بۆی هه‌یه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی