دڵنیا ڕه‌زازی گۆرانیبێژی كورد، نوێترین وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن كه مردنی دایكی بیر چووه‌ته‌وه.
له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، دڵنیا ڕه‌زازی گۆرانیبێژی كورد و كچی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ناسر ڕه‌زازی و مه‌رزییه فه‌ریقی كۆچكردوو، وێنه‌یه‌كی به جلێكی پرته‌قاڵییه‌وه بڵاو كرده‌وه و له‌سه‌ری نووسی "جوانترین ڕه‌نگ له‌لای من".
به‌ڵام هه‌وادارانی جیا له‌وه‌ی وه‌سفی جوانییه‌كه‌یان كردووه، هه‌ندێكیان دایكی كۆچكردوویان بیر هێناوه‌ته‌وه و بۆیان نووسیوه، "مه‌رزییه‌ت بیر چوو!".
دڵنیا هیچ وه‌ڵامێكی هیچكام له كۆمێنته‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دیار نییه له ئه‌نجامی سه‌رقاڵییه‌وه بووه یان هه‌ر خۆی كۆمێنته‌كانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و به پێویستی نه‌زانیوه وه‌ڵامیان بداته‌وه.
مه‌رزییه فه‌ریقی گۆرانیبێژ و دایكی دڵنیا له ساڵی 2005 له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، بۆیه دڵنیا و براكانی له‌گه‌ڵ باوكی به‌رده‌وامییان به ژیان دا، تا دڵنیا هاوسه‌رگیری كرد و بووه خاوه‌نی منداڵێك، به‌ڵام ئێسته‌ش زوو زوو شین بۆ مردنه‌كه‌ی دایكی ده‌كات و به برینێكی سارێژنه‌بوو باسی ده‌كات، بۆیه هه‌وادارانی له كاتی بینینی دڵنیا به ڕوویه‌كی خۆش و پێكه‌نین، به‌رده‌وام مه‌رگی دایكی بیر ده‌هێننه‌وه.