ئیسپانیا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە دەركرد

:: PM:04:30:11/08/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ شەموو بڕیارێكی نوێی دەركرد كە لە بەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە شكایەوە.

یەكەتییەكە بڕیاری دا لە جامی سوپەری ئیسپانیا كە بڕیارە سبەی یەكشەم لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و سڤیلییە لە شاری تەنجەی مەغریب بەڕێوە بچێت، رێژە بۆ یاریكردنی یاریزانانی دەرەوەی یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا دیاری نەكات.

یەكەتییەكە بڕیارەكەی پێشووتری رەت كردەوە كە دەبوو هەردوو یانەی جامی سوپەری ئیسپانیا یاری بە تەنیا 4 یاریزان لە دەرەوەی یەكەتیی ئەوروپا بكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی بەرشەلۆنە ماوەی چەند رۆژێك بوو ئەم كێشەیەی هەبوو و ركابەری لەگەڵ كاتدا دەكرد بۆ ئەوەی فیلیپ كۆتینیوی ئەستێری بەڕازیلی رەگەزنامەی پورتوگالی وەربگرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م