كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی سوێس "soyes" بچووكترین مۆبایلی دروست كرد كه هه‌مان دیزاینی ئایفۆن حه‌وت پڵه‌سی تێدا به‌كار هێناوه چ له ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه چ له ڕووكه‌شی ناوه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
androidadvices" كه تێیدا باس له بچووكترین مۆبایل ده‌كات و گوتوویه‌تی، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی دنیا به‌ناوی "soyes" بچووكترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "7S" ه‌وه كه له‌ڕووی دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هه‌مان دیزاینی ئایفۆن حه‌وت پڵه‌سی هه‌یه كه خه‌ڵكی پێی ده‌ڵێن "Mini IPhone 7"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی ده‌بڵ كامێرا و ده‌بڵ سیم كارته.
كۆمپانیای سوێس زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله بچووكه‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، سوێس حه‌وت ئێس به بچووكترین مۆبایل داده‌نرێت چونكه شاشه‌كه‌ی 2.54 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی 240 به 432 پیكسڵ، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 1.3 گێگاهێرتزه به ڕامی یه‌ك گێگابایته‌وه، هه‌روه‌ها میمۆری ناوه‌وه‌شی هه‌شت گێگابایته.
زیاتریش گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله بچووكه پاترییه‌كی باشی بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 500 میلی ئه‌مپێر، هه‌روه‌ها به‌سیسته‌می 4G كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 96 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.