گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد، له واڵى تایبه‌تى خۆیى له تۆرشى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه به‌م زووانه ڕۆڵى ئه‌كته‌ر ده‌بینێت له فلیمێكى سینه‌مایدا.
هه‌ڵوێست ئێسته ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ پرۆژەیەکی گەورەی هونەری لە بواری نواندن، جیا له بواره‌كه‌ى خۆیدا، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكى تر بۆ ژیانى هونه‌رى خۆیى.
هەڵوێست ڕاى گه‌یاندووه، لە داهاتوودا فیلمێکی سینەمایی گۆرانی ئامێز بەرهەم دەهێنێت، کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواو دەبێت و لە سینەماکان نمایش دەکرێت، دڵنیاشه ئەم فیلمە ئەو بۆشاییانە پڕدەکاتەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە سینەمای کوردی‌دا هەبووە.
به پێى زانیارییه‌كانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، چیرۆکی فیلمەکە باس لە خۆشەویستی و ژیانی هونەرمەندێك دەکات و زیاتر لە پێنج گۆرانی تێدایە کە لەلایەن زیاد ئەسعەدەوە دەنوسرێت و میلۆدی بۆ دادەنرێت، فیلمەکە لەلایەن هونەرمەند "شوان عەتوف"ەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت، ئەو ئەکتەرانەی لەو فیلمەدا ڕۆڵدەبینن هەموویان ئەکتەرە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانین، سیناریۆی فیلمەکە لە وڵاتی ئێران نوسراوە و کراوە بە کوردی، لە ناوەڕاستی مانگی نۆ فیلمه‌كه دەست به كاره‌كانى ده‌كات.
هه‌وڵوێست محه‌مه‌د نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه تا کاتی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە هیچ بەرهەمێکى نابێت، فیلمەکە سپۆنسەری نییە و تەواوی تێچووەکانی هه‌وڵوێست خۆى دابینی دەکات.
هەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپە، هەروەها چەندین کۆنسێرتی ئەنجام داوە، به گۆڕ‌انى "باخه‌وان"، توانى ڕیكۆردى هونه‌رى له سه‌یركردنى ڤیدیۆكلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌رى هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر دروست بكات.