هەشت كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا

:: AM:11:26:15/08/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵای كردووەتەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا هەشت هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی ئاب، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە. تێیدا هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا هەشت هاووڵاتی بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتییانە لە ئاكامی شەش ڕووداوی هاتوچۆی جۆراوجۆر بووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی .

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی داوە ئەو ڕووداوانە لە سنووری شاری سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین و گەرمیان كۆیە تۆمار كراون، بەڵام لەم ئامارەی هاتوچۆ ئاماژە بەشێوەی پێكدادانەكان نەكراوە كە چۆن بووە و قوربانییەكان لە چ ڕەگەزێك بوونە.

بەهۆی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەلایەن شوفێرانەوە، هۆكارە بۆ بەشێكی زۆری ڕووداوەكان لە هەرێمی كوردستان و ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار دەكرێت، ئەمەش وایكردووە بەرپرسانی هاتوچۆ هەمیشە هۆشداری بدەن لە خێرایی لێخوڕین لەلایەن شوفێرانەوە.







وشە - رامیار جەواد