دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی "سامسۆنگ و ئۆپۆ" مۆبایله نوێیه‌كه‌یان خسته بازاڕه‌وه به شاشه‌یه‌كی گه‌وره و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ریش به هه‌مان شێوه بڕیاریدا مۆبایلێك دروست بكات كه گه‌وره‌ترین شاشه‌ی هه‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كاره نوێیه‌كه‌ی هواوی هۆنه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای چینی هواوی هۆنه‌ر بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێك دروست بكاته كه خاوه‌نی سه‌تان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین شاشه كه تا ئێسته كۆمپانیاكانی دنیا دروستیان كردبێت.
هواوی هۆنه‌ر زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئه‌م مۆبایله ناوی "Honor 8X" ده‌بێت و شاشه‌كه‌یشی 7.12 ئینج ده‌بێت كه به گه‌وره‌ترین جۆری شاشه داده‌نرێت كه تائێسته دروست كرابێت له دنیادا، ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله پڕۆسێسه‌ری گالاكسی نۆت نۆی له‌سه‌ر ده‌بێت كه 1.8 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش وایكردووه زیاتر خه‌ڵكی به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی ئه‌م مۆبایله بكه‌ن.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.