پیاوێكی پۆڵه‌ندی به‌ته‌مه‌ن، دوو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی گیان له ده‌ست بدات، توانی خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی به‌دی بێنێت و ئه‌و شته بكات كه چه‌ند وه‌خته به ئاواته‌وه بووه پێی بگات.
"برۆنیسلاڤ كارڤۆفسكی" پیاوێكی پۆڵه‌ندی 94 ساڵ بوو، یه‌كێك بوو له به‌هێزترین سه‌ربازه‌كانی پۆڵه‌ندا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی، هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌بوو به ده‌ستی خۆی نه‌وه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته لای زاوا له كه‌نیسه و كولتووره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات.
جوانا سیمای 30 ساڵ كه نه‌وه‌ی كارڤۆفسكییه، له ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی باپیری زۆر باش له یاد بوو، بۆیه داوای لێ كرد خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی بێنێت و ئه‌و ده‌ستی بگرێت له كه‌نیسه و بۆ لای زاوای ببات.
ئه‌م دیمه‌نه به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ و جوان ڤیدیۆ كراوه، له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بووه، خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌ستخۆشییان له میهره‌بانی ئه‌و كچه كردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، لێره‌وه ده‌توانن بینه‌ری بن: