ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق رای گه‌یاند، توانیویانه نیو ملیۆن دۆلارى رژێمى پێشووى عێراق له بانكه‌كانى لبنان بگه‌ڕێننه‌وه.
فه‌رمانگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى سامانى رژێمى پێشووى عێراق، له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق راى گه‌یاند له‌م مانگه‌دا توانراوه بڕێك پاره له بانكه‌كانى لبنان بۆ عێراق بگێڕنه‌وه كه نزیكه‌ى نیو ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
له راگه‌یانراوێكدا فه‌رمانگه‌كه‌ى ده‌ستپاكى ده‌ڵێ، تیمێكى گێڕانه‌وه‌ى سامانه‌كه به هاوكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى داد، توانیویانه نزیكه‌ى نیو ملیۆن دۆلار بگێڕنه‌وه، كه به‌ناوى به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌یه‌كى سه‌ر به پیشه‌سازى سه‌ربازى سه‌ر به‌رژێمى به‌عس تۆماركراوه و به‌شێكى تریشى به‌ناوى هاوسه‌ره‌كه‌ى بووه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، جارێكى تر ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق راى گه‌یاند، نزیكه‌ى نیو ملیۆن دۆلارى تر‌ى له بانكه‌كانى شانشینى ئوردن وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ پیشه‌سازى سه‌ربازى ده‌گه‌ڕایه‌وه.
ده‌سته‌ى نه‌زاهه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م پاره‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه سندووقى په‌ره‌پێدانى عێراق.
وه‌ك به‌رپرسانى عێراق باسى ده‌كه‌ن، به‌شێكى زۆرى سامانى عێراق له‌لایه‌ن به‌رپرسانى رژێمى پێشوو له بانكه‌كانى دنیا به ناوى جیاجیا تۆمار كراون و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیش هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌یان ده‌دات.