گۆرانیبێژى ناسراوى كورد، "قادر ئەسعەد" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "گومان" بڵاو کردەوە، ئه‌مه‌یش ده‌بێته تازه‌ترین به‌رهه‌مى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره به‌رهه‌مى هونه‌رى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
گۆرانیبێژ قادر ئەسعەد له باره‌ى كلیپه كه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوهتى، " تێکست و میلۆدی گۆرانییەکە خۆم دامناوه و ئەرەنجمێنتی ڕۆستەم حاجییە و حسێن ئەرە بۆ گول کاری ڕیکۆردی موزیکی بۆ کردووە، لەلایەن بژار دیلانەوە کاری میکسی بۆ کراوە و ماسترینگی موئەمەر تۆکماکە، هه‌روه‌ها خۆم کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکەم کردووە".
قادر ئەسعەد گۆرانیبێژێكى دیاری کوردستانە و چەندان بەرهەمی هونەری تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی "ژاڵە" لە ساڵی 1985 بڵاوکردووەتەوە، بەھۆى بارودۆخی ئەوکاتەی عێراق، کۆچی کردووە بۆ سوید و تا ئێسته‌یش لەوێ دەژی، دامەزرێنەری قادر ئەسعەد پڕۆدەکشنە و تایبەتە بەخۆی.