داهاتی نه‌وتی كوردستان گه‌یشته‌وه ئاستی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017
به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و به‌ر له‌وه‌ی حكوومه‌تی كوردستان نه‌وتی كه‌ركووك له ده‌ست بدات، داهاتی نه‌وتی كوردستان گه‌یشتبووه ئاستێكی به‌رز. دوای ساڵێك له‌م رووداوه، ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌ستاوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته‌وه هه‌مان ئاست و پێشبینیش ده‌كرێ تا ساڵێكی تر داهاتی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات.
سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و نه‌وته‌یه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت. پێش ئه‌وه‌ی كه‌ركووك داگیر بكرێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی نه‌وتی هاڤانا و بای حه‌سه‌نی بۆ بازاڕه‌كانی دنیا ده‌گواسته‌وه و له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وتی ناوخۆی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڕه‌كه‌ی نیو ملیۆن به‌رمیلی تێپه‌ڕ كردبوو.
نزمبوونی نرخی نه‌وت
ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده ده‌كرا بڕێكی كه‌م نه‌بوو، به‌ڵام نزمبوونی نرخی نه‌وت هۆكار بوو له‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی به‌رچاو نه‌بێت. ئاخر حكوومه‌ت به‌شێكی بۆ گواستنه‌وه، به‌شێك بۆ ده‌رهێنان، به‌شێك بۆ كۆمپانیاكان و به‌شێكی تریشی بۆ قه‌رز ده‌گه‌ڕانده‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌مایه‌وه به‌شی نیوهمووچهشی نه‌ده‌كرد.
له به‌خت و ناوچاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێك له‌وكاته‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وتی ده‌ست پێ كرد و ویستی به‌بێ پشتبه‌ستن به به‌غدا ئیداره‌ی ئابووری كوردستان بكات و مووچه و بژێوی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له دابه‌زین كرد و گه‌یشته ئاستێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی نه‌وت وه‌ری ده‌گرت، ده‌بوو بۆ خه‌رجییه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی ته‌رخان بكات. ئاخر هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 تا 27 دۆلار دابه‌زی و له‌و كاته‌شدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 17 دۆلاری ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر خه‌رجییه‌كانی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی لێ كه‌م بكرایه‌وه، هیچ شتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌مایه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێشه‌كی فرۆشتنی نه‌وت وه‌ربگرێت یان پشت به قه‌رزی كۆمپانیاكان ببه‌ستێت.
وه‌رسووڕانی بازاڕی نه‌وت
نرخی نه‌وت له ساڵی 2016وه به پاڵپشتی سیاسه‌تی وڵاتانی ئۆپێك بۆ سنوورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت به هێمنی رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و ئه‌وه‌یش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گه‌شبینتر كرد له‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا وێڕای تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌ی دارایی، دووباره هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دۆخی پێش ساڵی 2014 و ده‌ست به پڕۆژه‌كان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و به پشتبه‌ستن به ئاسۆی تا ئاستێك روونی ئابووری كوردستان له ساڵی 2017 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه برد، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه‌كه و هه‌ندێك رووداوی تر روونیی ئه‌و ئاسۆیه‌ی لێڵ كرد.
له دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكی له ده‌ست دا و به‌مه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زی و داهاته‌كه‌شی بۆ نیوه كه‌می كرد.
ساڵێك دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر
به‌گوێره‌ی نوێترین لێدوانی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ساڵێك له‌م رووداوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه. رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی ئاماژه به نرخی نه‌وت ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر به‌رمیلێك به 10 دۆلار كه‌متر له نه‌وتی برێنت ده‌فرۆشن.
له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌دا هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 85 دۆلار ده‌فرۆشرێت، به‌و پێیه‌ش هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 75 دۆلار ده‌كات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فرۆشتنی رۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له مانگێكدا 10 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك به 75 دۆلار ساغ بكرێته‌وه، ئه‌وا داهاتی مانگێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فرۆشتنی نه‌وت ده‌گاته 787 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
ساڵی رابردوو رێك له‌م كاته‌دا، واته به‌ر له‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر روو بدات، نرخی نه‌وتی برێنت به 56 دۆلار ده‌فرۆشرا، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه سه‌رووی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد. به‌و پێیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی رابردوو به‌ر له خیانه‌ته‌كه، به رۆژانه فرۆشتنی سه‌رووی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی 46 دۆلار، داهاتی مانگێكی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی 760 ملیۆن دۆلار.
لێره‌دا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه داهاتی مانگانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێسته سه‌رووی هه‌مان داهاته پێش ئه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر روو بدات، ئه‌مه‌ش به هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووی نه‌دایه، ئێسته ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان 650 هه‌زار به‌رمیل بوو كه به نرخی ئێسته‌ی نه‌وت داهاته‌كه‌ی ده‌گه‌یشته سه‌رووی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار.
به‌راورد به‌و كاته، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رووی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر هه‌نارده ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی دابه‌زینی داهاتی كوردستانی كردووه‌ته‌وه، پێوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌یه و به‌راورد به ساڵی رابردوو هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 29 دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم مانگانه دهستههقهكانیان له كاتی خۆیدا ده‌دات، ده‌ستیان به په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كردووه و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی و رۆژنامه‌ی جیهانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاندووه.
داهاتی كوردستان رووی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران ده‌ست پێ ده‌كات، به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه رێ له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بگرێت. ئێران كه رۆژانه نزیكه‌ی سێ ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرد، له‌وانه‌یه هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ نیو ملیۆن به‌رمیل و ته‌نانه‌ت بۆ سفر دابه‌زێت كه له‌و كاته‌دا داخوازی دنیا له‌سه‌ر نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ده‌یه‌وێ به پشتبه‌ستن به سعوودیه و هه‌ندێك وڵاتی تر و ته‌نانه‌ت گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكیش له رێی هێڵی نه‌وتی كوردستان-جه‌یهان، له داهاتوودا هاوسه‌نگییه‌ك بۆ بازاڕی نه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه.
لێره هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت قازانج ده‌كات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی كهركووكیشی پێ بێته سپاردن، ئه‌وا لانیكه‌م له مافی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه داهاتێكی تر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت بگاته 100 دۆلار. جگه له نرخی نه‌وت، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش له كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به‌گوێره‌ی "رۆیته‌رز" و به پشتبه‌ستن به شرۆڤه‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به‌مزووانه بگاته نیو ملیۆن به‌رمیل.
به‌گریمانه‌ی 100 دۆلار و هه‌نارده‌ی رۆژانه نیو ملیۆن به‌رمیل به نرخی 90 دۆلار، داهاتی نه‌وتی كوردستان ده‌گاته ملیارێك و 350 ملیۆن دۆلار. ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووی نه‌دایه، ئێسته پێشبینییه‌كه له‌سه‌ر 750 هه‌زار به‌رمیل ده‌كرا كه داهاتی مانگانه‌ی ده‌گه‌یشته دوو ملیار و 250 ملیۆن دۆلار.
گازی سروشتی
له ساڵی داهاتووه‌وه هه‌رێمی كوردستان گازی سروشتی هه‌نارده ده‌كات و ده‌گوترێ مانگانه داهاتی ئه‌م به‌رهه‌مه‌شی ده‌گاته نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار و له‌گه‌ڵ داهات و نه‌وت و داهاتی ناوخۆیی، له‌وانه‌یه خۆی له دوو ملیار دۆلار بدات.
به‌هزاد زێباری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای داناگاز و نه‌فتی هیلالی، له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتووه‌وه هه‌نارده‌ی گازی سروشتی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، كه بڕه‌كه‌ی 385 ملیۆن مه‌تر سێجایه له رۆژێكدا و داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش مانگانه ده‌گاته 400 ملیۆن دۆلار. ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئێسته زۆر زیاتر له 350 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات.
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له كه‌رتی نه‌وت و گازی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كات، بریتییه له كۆمپانیای رۆسنه‌فتی رووسیا. كۆمپانیاكه له سێ بواردا كار ده‌كات كه هه‌رسێ بواری بۆ كه‌رتی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ستراتیجین، یه‌كه‌میان په‌ره‌پێدانی كێڵگه گازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌میان راكێشانی هێڵێكی تری نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا به ئامانجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به پاڵاوگه‌كانی خۆی له ئه‌وروپا، سێیه‌میش بریتییه له راكێشانی هێڵێكی گازی سروشتی له كوردستانه‌وه بۆ توركیا و دواتر گه‌یاندنی به ئه‌وروپا.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئینته‌رفاكس ئینرجی بڵاوی كرده‌وه، رۆسنه‌فت ده‌یه‌وێ هێڵی گازی هه‌رێمی كوردستان له دوای راكێشانی به هێڵی گازی سروشتی بۆ توركیا، به هێڵی ترانس ئاناتۆلی TANAP گرێ بدات. ئه‌م هێڵه له داهاتوودا پێداویستی ئه‌وروپا به گازی سروشتی دابین ده‌كات. سه‌رچاوه‌كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات گازی به‌رهه‌مهێنراوی كوردستان له لایه‌ن رۆسنه‌فت له هه‌رێمی كوردستان بێته كڕین و دواتر له رێی هێڵی تاناپ بۆ ئه‌وروپا بگوازێته‌وه.
به گشتی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت كه تا ساڵێكی تر داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه. له روانگه‌ی ئابووری به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی كوردستان پێگه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌غدا به‌هێز ده‌كات و كورد له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر بێمنه‌تتر له جاران ده‌توانێ داوای 17%ی پشكی مووچه و شایسته دارایییه‌كانی خۆی له به‌غدا بكات.
حكوومه‌ت له داهاتوویه‌كی نزیكدا بودجه‌یه‌كی بێوێنه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ست كه ئه‌گه‌ر به رێكی و به پلان سوودی لێ وه‌ربگرێت، ئابووری هه‌رێمی كوردستان به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌بات و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌گۆڕێت، جگه له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان، توانای حكوومه‌تیش بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیجی نوێ به‌هێز ده‌بێت.