به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕای گه‌یاند كه به‌هۆی هه‌ره‌سی ناعورێكه‌وه له گوندێكی ناحیه‌ی مه‌یدان، سێ كه‌س بوون به‌ژێر خاكه‌وه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕای گه‌یاندووه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌كه‌م، له گوندی حه‌سار سه‌ربه ناحییه‌ی مه‌یدان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی له‌كاتێكدا به‌حه‌فاره سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی ناعوری ئاوبوون زیاتر له 10 مه‌تر ناعوره‌كه‌یان قوڵ كردووه و خۆیان له‌نێویدا بوون له‌پڕ لێواری ناعوره‌كه ده‌ڕوخێت به‌سه‌ریاندا.
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری ئاشكرایشى كردووه، كه ئێسته شۆفێری حه‌فاره‌كه ڕزگاری بووه و سێ هاووڵاتیی 10 مه‌تر خاك به‌سه‌ریاندا كه‌وتووه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ن له ژێر گڵه‌كه‌وه.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن و خه‌ڵكی گوندی حه‌سارن و به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی ناعوری ئاو بۆ به‌كارهێنانی كشتوكاڵ ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كردووه.