به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى تشرینى یه‌كه‌م، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له سلێمانی و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌ش 19 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 28 پله و نزمترینی 23 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 24 پله و نزمترینی 19 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 26 و 21 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 30 و 24 دا ده‌بن.