به‌ ڤیدیۆ.. دوێتى عادل هەورامی و پەیام رۆژهەڵاتی بڵاو ده‌بێته‌وه‌

:: PM:12:02:12/10/2018 ‌
سەمەد هەورامی بەرپرسی ڕێکخراوی هایما نوێترین ڤیدیۆی گۆرانیبێژان عادل هەورامی و پەیام رۆژهەڵاتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و کە پێکەوە گۆرانی بەشێوه‌ى دوێت ده‌ڵێن.

دوێته‌كه‌ وه‌ك ئاماژه‌ى پێكراوه‌ له‌ پێگه‌كه‌ لە کەشێکی هونەریدا و لە گەلەری ئورفە بەئامادەبوونی بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و گۆرانیبێژان عادل هەورامی و پەیام ڕۆژهەڵاتی و شۆڕش حەمید، ئەو دوو گۆرانبێژه‌ پێکەوە چەن بەرهەمێکی فۆلکلۆری ده‌ڵێن و دوێتێكى هونه‌رى پێكه‌وه‌ بۆیه‌كه‌م جار ده‌كه‌ن.

كۆبوونه‌وه‌یكه‌یش بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی هونەری لەو شوێنە بووه‌ و پێکەوە ئەو گۆرانیانەیان گوتووە وەک ئامادەکارییەکی ڕێکخراوی هایما و بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی بۆ چالاکییەک کە بەبەشداری ئەو گۆرانیبێژانه‌ لەداهاتوودا ئەنجامی دەدەن.

عادل هەورامی ساڵی 1972 لەدایكبووە، لە ساڵی 1993 دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندین ئەلبوومی گۆرانی و کۆنسێرت و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.

پەیام ڕۆژهەڵاتی ساڵی 1989 لەدایکبووە، خەڵكی شاری سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، چەندین بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.



وشە - محەمەد میران