كۆلستڕۆڵ یه‌كێكه له‌و ماده چه‌ورانه‌ی له به‌رگی خانه زیندووه‌كاندا ھه‌یه، دوو جۆری ھه‌یه باش و خراپ، كۆلستڕۆڵی باش HDL به پرۆتینی چه‌وری چڕی زۆر ناوده‌برێت، كۆلستڕۆڵی خراپ LDL به كۆلستڕۆڵی چه‌وری كه‌م چڕ ناوده‌برێت.
لێره‌دا باس له‌و خۆراكانه ده‌كه‌ین كه پارێزگاری له كۆلستهۆڵی باشی خوێن ده‌كات:
1- شۆفان: ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵی تێدایه.
2- ماسی: ماسی یه‌كێكه له‌و گۆشته گرنگانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئۆمێگا سێ تێدایه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی تووش بوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌كات كۆلستڕۆڵی خراپی خوێن ده‌كات.
3- سێ‌و: سێوه ڕیشاڵ و ماده‌ی دژه ئۆكسیدی تێدایه، ڕۆژانه خواردنی سێ سێ‌و كۆلستڕۆڵی خراپی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
4- چای سه‌وز: چای سه‌وز یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كۆلستڕۆڵی خراپ ناھێڵێت و ڕێگه له گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت.
5- مزره‌مه‌نییه‌كان: مزره‌مه‌نییه‌كان یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كتینی تێدایه، كاریگه‌ریه‌كی زۆری ھه‌یه له دابه‌زینی ڕێژه‌ی كۆلستڕۆڵی خراپ له خوێندا.
ئاماده‌كردنی چه‌ند پێكھاته‌یه‌ك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلستڕۆڵ:
- مه‌عده‌نووس: چوار كه‌وچكی بچووك مه‌عده‌نووسی ھاڕاو بخه‌ره ناو ئاوه‌ی گه‌رمه‌وه و جوان تێكه‌ڵی كه پاشان داینێ تا سارد ده‌بێته‌وه و بیپاڵێوه ڕۆژانه دوو جار بیخۆره‌وه، سوودێكی زۆری ھه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كۆلستڕۆڵ وا باشتره له‌گه‌ڵ شیر تێكه‌ڵ بكرێت و بخورێته‌وه.
- ئاوی پیاز: تێكه‌ڵكردنی دوو كه‌وچكی بچووك له ھه‌ریه‌كه له ئاوی پیاز و ھه‌نگوین له كووپێكدا، ڕۆژی جارێك بیخۆره‌وه.
- سركه‌ی سێ‌و: به تێكه‌ڵكردنی دوو كه‌وچكی بچووك له سركه‌ی سێ‌و و ئاو و ڕۆژانه یه‌ك كووپی لێ بخۆره‌وه.
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ پارێزگاری كردنی ڕێژه‌ی كۆلستڕۆڵ:
* به‌كارھێنانی ڕۆنی ڕووهكی له بری ڕۆنی ئاژه‌ڵی.
* خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شیرانه‌ی كه كه‌م چه‌وریه.
* نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری تێدایه.
* زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕیشاڵین.
كۆلستڕۆڵ جۆرێكی چه‌ورییه له خوێندا و له له‌شی مرۆڤدا. كۆلستڕۆڵ له جه‌رگ دروست ده‌بێت بۆ له‌ش. ھه‌روه‌ھا له‌ش ده‌توانێت كۆلستڕۆڵ له خۆراكیش وه‌ربگرێت. وه‌ك گۆشت، ماسی، ھێلكه، په‌نیر، شیر و ھتد. له‌ش پێویستی به ھه‌ندێك له كۆلیستڕۆڵ ھه‌یه بۆ مێشك، پێست و ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان. به‌ڵام زۆر خواردنی كۆلیستڕۆڵ خراپه به تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌شیان كۆلیستڕۆڵ زۆر دروست ده‌كه‌ن.