له دیاله 100 خاوه‌ن كارگه‌ی چه‌و و لم سزای ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچووه كه جارێكی تر زیاده‌رۆیی نه‌كه‌نه سه‌ر ئاوی ڕووباره‌كانى ناوچه‌كه.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه ماوه‌ی سێ مانگه به هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كانی پارێزگای دیاله به‌هۆی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، پۆلیسی دیاله بۆ به‌رگرتن له زیاده‌رۆی كردن بۆ سه‌ر ئاوی ڕووباره‌كان، هێزی تایبه‌تی بۆ پاراستنی سه‌رچاوه ئاویه‌كان پێكهێناوه.
غالب عه‌تیه، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دیاله، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری دیاله له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری خاوه‌ن كارگه‌كانی چه‌و و لمی ناوچه جیا جیاكانی دیاله، زیاده ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ڕووباره، بۆیه ماوه‌ی سێ مانگه له پۆلیسی دیاله هێزێكی تایبه‌ت به‌پاراستنی ئاوی ڕووباری دیاله دروست كردووه له‌گه‌ڵ ڕووباری خرێسان.
گووتیشی، له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌دا كه ئه‌و هێزه دروست كراوه توانراوه گرفتی زیاده ڕۆیی 100 كارگه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبارانه چاره‌سه‌ر بكرێن و لابرێن و سزای ئاگاداركردنه‌وه‌یش بۆخاوه‌ن كارگه‌كانی چه‌و و لم ده‌ربكرێت.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی دیاله باسی له‌وه‌یشكرد، كه دام و ده‌ستگا په‌یوه‌ندی داره‌كانی وه‌ك ژینگه و كشتوكاڵ هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی پۆلیسی دیاله كه تایبه‌ت به پاراستنی ئاوی ڕووباره‌كان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی