داواكاری گشتی توركیا سزای 10 ساڵى زیندانیكردنی به‌سه‌ر قه‌شه‌ برۆنسن سه‌پاند

:: PM:04:36:12/10/2018 ‌
لە ماوەی رابردوو بەهۆی تەنگژەی گرتنی ئەو قەشە ئەمەریكاییە لەلایەن توركیا بەر لە دووساڵ و رەتكردنەوەی ئەنكەرە بۆ ئازادكردنی، ئاڵۆزییەكی گەورە كەوتە نێوان توركیا و ئەمەریكا كە وای كرد دۆناڵد ترەمپ زنجیرەیەك سزا بخاتە سەر ئەو وڵاتە و بەهای لیرەی توركی تا ئاستێكی پێوانەیی دابەزێت، تا رادەی شارەزایانی ئابووری وریاییان لە داڕمانی ئابووری ئەو وڵاتە دا ئەگەر دۆخەكە وا بەردەوام بێت. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ی ئۆكتۆبەر، برۆنسن ئامادەی دانیشتنێكی دادگای توركیا بوو كە لەلایەن ئەنكەرەوە تۆمەتی تیرۆر و سیخوڕیكردن و پاڵپشتیكردنی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی ئاراستە كرابوو.

له‌ بڕیارێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر داواكاری گشتی توركیا داوایكرد ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌ برۆنسنی ئه‌مه‌ریكی له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی كۆتایی پێبهێنرێت.

داواكاری گشتی توركیا ئه‌مڕۆ داوای كردووه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسنى ئه‌مه‌ریكی سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، و داواشی له‌ دادگا كردووه‌ ده‌ست به‌سه‌ركردنی قه‌شه‌ برۆنسنی  له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی كۆتایی پێبهێنرێت.

زانیارییه‌كان تێدا هاتووه‌ كه‌ كۆت و به‌ندی دادوه‌ری له‌سه‌ر برۆنسن لاببرێت هه‌تاوه‌كو برۆنسن بتوانێت توركیا به‌جێبهێڵێت.



وشە - محەمەد میران