به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى له سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى مریشك له ناوخۆ په‌یوه‌ندى به كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه هه‌نارده‌ى ڕاده‌گرین.
سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى تشرینى یه‌كه‌م، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كاتێك له ناوخۆ نرخى مریشك به‌رز ده‌بێته‌وه په‌یوه‌ندى به كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان هه‌یه و له‌و حاڵه‌ته‌دا كێڵگه‌كان جوجكیان داغڵ كردووه و بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره بكرێت و بخرێته بازاڕه‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت، به‌هۆى داغڵكردنه‌كه‌وه بڕى به‌رهه‌مى ناوخۆ كه‌م بووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه له بازاڕدا نرخى مریشك به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخى مریشك له ناوخۆ زۆر به‌رزبێته‌وه ئێمه ڕێوشوێنى تایبه‌ت هه‌یه بیگرینه‌به‌ر بۆ زیاتر به‌رزنه‌بوونه‌وه.
گوتیشى، كاتێك نرخى بگاته 3 هه‌زار و 500 دینار ئه‌وا هه‌رنارده‌ى مریشك بۆ ناوچه‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق ڕاده‌گرین، ئێسته‌یش ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى نرخ زیاتر له ناوخۆ به‌رزنه‌بێته‌وه و به‌رهه‌مى مریشك ته‌نها بۆ ناوخۆ بێت، هه‌نارده ڕاده‌گرین.
له سنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له 600 كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى هه‌یه و زیاتر له 1500 تۆن مریشك ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى