دادگای تورکیا به شێوهیهكى چاوهڕوان نهكراو، ئەو قەشەیەی ئازادکرد کە دەستگیرکردنیی بووبوە هۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمهریکا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12ى تشرینى یهكهم، دادگای سزا سەختەکانی تورکیا لە ئیزمیر بڕیاری ئازادکردنی قەشە برۆنسنی ئەمهریکی بهپهله و چاوهڕوان نهكراو دەرکرد.
دادگای تورکیا سەرەڕای ئازادکردنی ناوبراو سزای قەدەغەکردنی گەشتیشی لەسەر هەڵگرت کە پێشتر ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابوو و نەیدەتوانی بەهیچ شێوەیەک گەشتی دەرەوەی تورکیا ئەنجامبدات، بڕیاریدا به زووترین كات ئازادى بۆ ئهوقهشهیه دهستهبهر بكرێتهوه.
لە ماوەی رابردوو بەهۆی تەنگژەی گرتنی ئەو قەشە ئەمەریكاییە لەلایەن توركیا بەر لە دووساڵ و رەتكردنەوەی ئەنكەرە بۆ ئازادكردنی، ئاڵۆزییەكی گەورە كەوتە نێوان توركیا و ئەمەریكا كە وای كرد دۆناڵد ترەمپ زنجیرەیەك سزا بخاتە سەر ئەو وڵاتە و بەهای لیرەی توركی تا ئاستێكی پێوانەیی دابەزێت، تا رادەی شارەزایانی ئابووری وریاییان لە داڕمانی ئابووری ئەو وڵاتە دا ئەگەر دۆخەكە وا بەردەوام بێت.