دابه‌شكردنى نه‌وت له ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى به‌رده‌وامى هه‌یه و ژماره‌یه‌كى زۆر خێزان تا ئێسته نه‌وتییان وه‌رنه‌گرتووه له بنكه‌كانى خۆیان، به‌رپرسێكى حكوومه‌تیش ده‌ڵێت، ئه‌و خێزانانه‌ى نه‌وتییان وه‌رنه‌گرتووه پێویسته ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى.
ئه‌كره‌م شه‌ریف، نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ كاروبارى سووته‌مه‌نى له پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى له ناو شارى سلێمانى به‌رده‌وامى هه‌یه و ئێسته دابه‌شكردنى نه‌وت له بنكه‌ى حه‌وتى سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ده‌ستى پێكردووه و ڕۆژانه‌یش نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌یشى گوت، دابه‌شكردنه‌كه به‌پێى ڕیزبه‌ندى بنكه‌كان ده‌بێت، هیچ هاووڵاتیى یان خێزانێكى دیكه بۆى نییه نه‌وت وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنه‌كه له بنكه‌ى خۆى نه‌بێت، واته ئێسته خێزانێكى بنكه‌ى هه‌شت بۆى نییه له بنكه‌ى حه‌وت نه‌وت وه‌رگرێت تا سه‌ره‌ى بنكه‌كه‌ى خۆى دێت.
له باره‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى كه له بنكه‌كانى یه‌ك تا شه‌ش كه نهوتیيان وه‌رگرتووه و ئه‌وان بێبه‌ش بوون له وه‌رگرتنى ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه هه‌روه‌ها گوتى، زۆرێك له خێزانه‌كان كاتێك نه‌وت له بنكه‌كانیان دابه‌شكراوه، نهوتیيان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى، ئه‌و خێزانانه ده‌توان سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بكه‌ن و خۆیان تۆمار بكه‌ن و نه‌وتیان پێده‌درێته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، هاووڵاتیيهكى دانیشتوى سلێمانى بۆ "وشه" گوتى، ئه‌وان له بنكه‌ى پێنجن به‌پێى ڕێزبه‌ندى بۆ وه‌رگرتنى نه‌وت له‌كاتى دابه‌شكردنى نه‌وت ئه‌وان نهوتیيان وهرنهرگرتووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین نه‌وتمان پێ بدرێت.
دابه‌شكردنى نه‌وت له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى له بنكه‌ى حهوتدایه و تا ئێستةيش له‌و بنكانه‌ى نه‌وت دابه‌شكراوه به سه‌دان خێزان نهوتیيان وه‌رنه‌گرتووه، بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له ناو شار برى 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار 51 هه‌زار دینار.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى