زۆربه‌ى كات له سیسته‌مى پزیشكى شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بیستى كه له ڕابردوودا پزیشكان كردوویانه و ئێسته به‌هۆى به‌ڕێوه چوونى ته‌كنه‌لۆجیا و زانسته‌وه وازیان لێ هێنراوه، ئه‌وانه‌ى كه كراوه له مۆزه‌خانه‌ى پزیشكى وه‌ك پێشكه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌ڵگیراوه و بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووو پارێزراوه.
له داهێنانێكى سه‌یرى پزیشكى له كیشوه‌رى ئه‌فریقا هەتا ساڵانی 1960 سەدەی رابردوو بۆ ئەوەی بزانریت كە ئافرەتیك دووگیانە بۆق بەكار هاتووە بۆ تێست كردنی ئه‌و ههڵئاوساوییهى له سكى ئافره‌تدا هه‌یه له ڕێى میزى ئافره‌ته‌كه‌وه پشكنینه‌كه به شێوه‌یه‌كى سه‌رنج ڕاكێش و ورد ده‌كرا.
لە سالی 1930 - 1931 دكتۆر "Hogben" ئەم تاقیكردنەوەی داهینا، وەك ڕێیەكی كاریگەر بۆ دەستنیشانكردنی دووگیان بوونی ئافرەتان به‌كاریان هێناوه، كه تێستەكە بەم جۆره‌ى خواره‌وه بووه.
سەره‌تا تەنیا مێینەی یەك جۆر بۆق بۆ ئەم تاقیكردنەوە دەبێت ئەویش پیێ ده‌لێن "African clawed frog" بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە دەبیت بڕێك لە میزی ئافرەتە كە وەربگیریت و پاشان لە ڕێی دەرزیەوە دەخرێتە یەكێك لە قاچەكانی پشتەوەی بۆقەكه.
پاشان بۆقەكە بو ماوەی 24 سه‌عات، دەخرێتە ناو گۆمێكى ئاو لە تاقیگە ئەگەر پاش ئەم ماوەیە بۆقەكە هێلكەی كردبوو ئەوا واتە ئافرەتەكە دووگیانە، چوونكه هۆكاری هێلكەكردنی بۆقەكەیش بۆ هۆرمۆنێك دەگەڕێتەوە كە لەناو میزی ئافرەتی دووگیان هەیە.
ئەم تاقیكردنەوە پێی دەگوترا "Hogben" و ئەنجامەكەی زۆر ورد و ڕاست بووه، بۆیه پزیشكان تا ساڵى 1960یش هه‌ر به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌رى.
بۆق، هەندێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەیخۆن، بەڵام ئەوەی سەیرە كە بە زیندوویی دەیخۆن، كاتێك پاك دەكرێنەوە و دەخرێنە ناو گیراوەی بەهاراتێكی تایبەت و بەخێرایی پێشكەش دەكرێت بەشێوەیەك بۆقەكان لەسەر دەفری خۆراكەكە دەجوڵێنەوە، هەروەها دڵی ئەو بۆقانە هێشته زیندووە و وەك ژەمێكی بەسوود و چێژ مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.