گۆرانیبێژ "میرا" كه هاوكات یه‌كێكه له قوتابیه‌كانى ئاوازدانه‌ر "هه‌ڵكه‌وت زاهیر"، نوێترین کلیپی گۆرانی بڵاو کردەوە کە بۆ کەسایەتی و زانای ئاینیی بەناوبانگی باكورى كوردستان "سەعید نوورسی" گوتووە و زۆربه‌ى لاپه‌ڕه هونه‌رییه توركه‌كان نووسیوویانه كوردێك گۆرانى بۆ توركێك ده‌ڵێ ئه‌مه‌یش هه‌وادارانى میراى توڕه كردووه.
گۆرانییەکە کارێکی نوێی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیرە و ئاوازی گۆرانییەکەی داناوە، تێکستەکەی لەلایەن "خۆشناو تیللۆ"ەوە نوسراوە و "یڵدان ئۆرگویزەل" کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە، بیرۆکەی سەرەتایی کارەکە لەلایەن رزگار رەزا چوچانییەوە دانراوە.
گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن گۆرانیبێژى لاو میرا بە زمانی عەرەبی بۆ سەعید نورسی "بەدیع و زەمان" گوتراوه، لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی عەرەب فادی حەداد وەک دەرهێنەر کاری بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کراوه.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌مى ئاینى میرا نییه و پێشتر سروودی "حه‌ج" كه یه‌كێك بوو له به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورد، پێشكه‌شی كرد به حاجیانی كورد و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "میرا" گوتراوه و شیعره‌كه‌ی "مەحموود سەنگەسەری" ئاماده‌ی كردووه.