په‌رله‌مانتارانی به‌غدا داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت قه‌ره‌بووی هاووڵاتییان بكه‌نه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌یش به‌گوێره‌ی فۆڕمی به‌شه خۆراكی مانگانه بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه واژوو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره به‌شێوه‌ی قه‌ره‌بوو دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌راورد به دوو ساڵی ڕابردوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك سه‌روو 50 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیادی كردووه.
زیاتر گوتی، داواكاری په‌رله‌مانتاران ده‌چێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لاى خۆیه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته پرسێكی داراییه و پێوه‌ندی به هه‌موو تاكێكی عێراق هه‌یه به‌گوێره‌ی فۆڕمی به‌شه خۆراك و له سه‌رۆكایه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، پێویسته بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت.
" دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت ئه‌وانیش ده‌توانن قسه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕی پێنج دۆلاریش دابنرێت ئه‌وا بۆ هه‌موو عێراق كه 38 ملیۆن هاووڵاتییه، بڕی پاره‌كه 200 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌كات" جه‌مال كۆچه‌ر واى گوت.
ساڵانی ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر به‌شه خۆراكی فه‌وتاوی هاووڵاتییان، پاره‌ی قه‌ره‌بوویان داوه‌ته هاووڵاتییان و دواجاریش له ساڵی 2016 كه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕی 18 هه‌زار دینار دابه‌ش كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی