كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا توانی سیسته‌مێكی زۆر ناوازه دروست بكات بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی خۆی و كۆمپانیاكانی تر، كه وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، ئه‌م سیسته‌مه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوێنێ دووشه‌م حه‌وتی كانوونی دووه‌م، كۆمپانیای تۆیۆتا نوێترین سیسته‌می ئۆتۆمبێلی ئاشكرا كرد به‌ناوی "AI Guardian" كه له ئۆتۆمبێله "ئۆتۆماتیكه‌كان" به‌كاریبهێنن، ئه‌ویش "سیسته‌می شۆفێری ئۆتۆماتیكه"، به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه ته‌نیا له‌كاتی مه‌ترسیدا كاراده‌بێت.
تۆیۆتا خۆی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه كردووه و تێیدا سه‌ركه‌وتووبووه، سیسته‌مه‌كه‌یش به‌و شێوه‌یه دروست كراوه كاتێك ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بیته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه كۆنترۆڵی هه‌موو به‌شه‌كان ده‌كات و له %75 له مه‌ترسی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌تپارێزێت.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.