ئاگەدارییەكی بەپەلە بۆ هاووڵاتییانی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگەدارییەكی بەپەلە بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، مەترسی هەیە بۆ چوونە ناو چیاكان و ئەگەری زۆری ڕووداوەكان دەكرێت لە سێ‌ ڕۆژی داهاتوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی كانوونی دووەم، فازڵ حاجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا گۆرانكاری بەسەردا دێت و ئاسمان دەبێتە هەور و بارانبارین دەست پێ دەكات، لە درەنگانی شەو دەبێتە بەفر و سەنتەری شارەكانیش بەشاری هەولێریشەوە دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر گوتی، لەكاتی چوونە ناوچە شاخاوییەكان پێویستە شوفێران زنجیریان پێ بێت بۆ ئەوەی لە تایەی ئۆتۆمبێلەكانی بدەن لەكاتی بەفربارین، هەروەها بەخێراییەكی زۆر كەم لێخورین بكەن، چونكە ئاست و مەودای بینین زۆر كەم دەبێتەوە كە ئەمە یارمەتیان دەدات بەئاسانتر كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن و تووشی ئەوە نەبنەوە كە برێكی لەناكاو بكەن.

هاتوچۆ ئاشكرای كردووە، گڵۆپی تەم دابگیرسێنن بەبەردەوام لەكاتی رۆژیش بۆ ئەوەی زیاتر بینراو بن، دایكان و باوكان لەم چەند رۆژە پێویستە رێ بەكوڕە هەرزەكارەكانیان نەدەن لەگەڵ هاوڕێیەكانیان بڕۆن بۆ ناو بەفر بۆ تاقیكردنەوەی توانای ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتی مانەوەی كە لەچەند رۆژی رابردوو كەوتەوە لەسەر چیای سەفین، دووبارە نەبێتەوە كە تیادا چەندان كەس ژیانیان كەوتە مەترسییەوە.






وشە - رامیار جەواد


AM:11:24:16/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 9029 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌