سه‌رۆك تره‌مپ به دروستی بیر ده‌كاته‌وه، كاتێك ڕه‌تی كرده‌وه چه‌سپاندنی ئه‌جێندای ئازادی و دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چیتر به زه‌بری هێزی ئه‌مه‌ریكا و له ژێر چه‌تری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا نه‌هێنێته دی و ده‌سبه‌رداری ئه‌و ستراتیجه بێ، چونكه كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌و ناوچانه تا ئێسته كۆمه‌ڵگای خێله‌كی مسوڵمانن و به كولتوور و دامه‌زراوه‌ی كۆن كه ڕیشه‌یان بۆ سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌وامن له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگاكان، بۆیه به هێز و چه‌ك و سه‌رباز و فشار ناگۆڕێن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و دیموكراتی و ده‌وڵه‌تی كۆماری پێشكه‌وتوو و مودێرن.
ئێمه ده‌یان ساڵ شه‌ڕی ناوخۆی و توندوتیژی و تیرۆر و به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆڕشه‌كانی پێشتر و ڕاپهڕینهكانمان له‌و ناوچانه بینی، كه سه‌رجه‌میان ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیان بوو و له ژێر چه‌تر و ڕه‌زامه‌ندی واشنتن ده‌ستیان پێ ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پشتیوانیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌لانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه بوو كه بگه‌ن به دیموكراتی و ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، به‌ڵام هه‌میشه له گه‌یشتن به‌و ئامانجه شكستی هێناوه.
تره‌مپ پلان داده‌نێ بۆ پاشه‌كشه‌كردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ نیشتمان، یان بردنیان بۆ ناوچه‌ی ئارام و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌ریه‌ك له شاره‌زایان هیدسۆن میكائیل دوران و ولته‌ر راسل مید پێشتر له دیداریان له‌گه‌ڵ وۆل ستریت جۆرنال دووپاتیان له‌و بۆچوونه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كرده‌وه، كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به مانای ده‌سبه‌رداربوون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نایه‌ت، به‌ڵكوو گرتنه‌به‌ری ستراتیجێكی تر و جیاوازه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
دوران ئاشكرای كرد، كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیجی و گرنگ له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زه‌و و توركیا و ئیسرائیل دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ناوچه‌كه بپارێزن و ڕووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ببنه‌وه، بۆ له شوێنی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه پڕ بكات له سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به ئاگا بهێنێته‌وه و خۆیان ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له گه‌شه‌سه‌ندن و دیموكراسی و ئازادی له ناوچه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌یش ستراتیجییه‌تێكی دروست و ڕوون و گرنگه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیجه ئێسته توركیایه، كه ئاماده نییه بێته ژێر باری ئه‌و ستراتیجه‌وه و هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداری كورده‌كان بێ و ڕێ بدات كه كۆمه‌ڵكوژیان بكات، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته شه‌ره‌فێكی نیشتمانی و واشنتن ناتوانێ ده‌سبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانی ببێ و ته‌ماشا بكات كه قڕ بكرێن و جینۆساید بكرێن، وه‌ك پێشتر كیسنجه‌ر له كاتی ده‌سبه‌رداربوون له مۆنتاگراندسهكانی ڤێتنام گوتی، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشوومان كرد به دوژمنێكی سه‌رسه‌خت و بریندار.
بێگومان واشنتن كار ده‌كات و ڕێ نادات سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆمه‌ڵكوژیان بكات و ده‌یانپارێزێ، به‌ڵام نازانرێ ئه‌مه چۆن چۆن ده‌بێ و ئه‌مه‌ریكا به چ شێوازێك توركیا ده‌خاته نێو ئه‌و ستراتیجهوهیش و باوه‌ڕیش به ئه‌نكه‌ره ده‌هێنێ كه ده‌سبه‌رداری كوشتنی كورده‌كان بێت. هه‌ركات واشنتن داوای پاراستنی كورده‌كان بكات، توڕه‌یی له قسه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌بارێ و ئه‌و حه‌زی بۆ خوێنڕێژی یه‌كجار زۆره و بووه‌ته دیكتاتۆرێكی تر له ناوچه‌كه و ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی ئه‌تاتوركی به ته‌واوی بۆ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی گۆڕیوه، ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی بوو كاتێك ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ڕێیان دا ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی كه ئه‌ركی پاراستنی سیسته‌می لیبرالی و مۆدێرنیته‌یه دژ به شیوعییه‌كان له دنیا.
بڕیاری دیكتاتۆره‌كان بۆ خوێنڕێژی هه‌میشه ئاماده‌یه و ئه‌وان هه‌موو شتێك له پێناوی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن، نه‌ك ئازادی و دیموكراسی و ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ڕێز له بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ناگرن و ئاشتی و ئارامیان خۆش ناوێ و هه‌میشه حه‌ز به توڕه‌یی و توندڕۆیی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ستراتیجی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا بخاته به‌رده‌م كۆسپهوه، چونكه خۆی یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ناتۆ.
هه‌ر چۆنێك بێ، به گوێره‌ی ستراتیجی نوێی ئه‌مه‌ریكا، ناكرێ ته‌نیا واشنتن و ڕۆژئاوا كورده‌كان بپارێزن، به‌ڵكوو پێویستی به دانانی ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، جیا له‌وه‌یش پێویسته به نهێنی به ته‌واوی پڕ چه‌كیان بكه‌ین و مه‌شقی چڕ و پڕیان بكه‌ین و پشتیوانیان بین له گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌یان كه ناوچه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه بلكێننه‌وه و خۆیان ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، له‌م حاڵه‌ته‌یش دا كوردستانی گه‌وره كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی توركیا دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌نكه‌ره زۆر توڕه و تونده له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
ستراتیجی نوێ به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات، كه باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و باشووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به یه‌كه‌وه بلكێنێت و جارێ په‌له نه‌كات له دانانی كوردستانی باكور بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كورده‌كان، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ ئه‌مه بۆ كورده‌كان بكات، چونكه ئه‌وان وه‌ك سوننه‌كان نین و زۆر سوورن و توندن له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆبوونیان، ئه‌مه‌یش شۆكێكی گه‌وره و گورزێكی كوشنده ده‌بێ له وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت دوو له‌و وڵاتانه‌ی كه خاكی كوردستانیان تێدایه و دوژمنی ئه‌مه‌ریكان، به تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه كورده‌كان هێزی هاوپه‌یمان و كاریگه‌ری ناوچه‌كه و زۆر ئازا و دلێر و خاوه‌ن بۆچوونی خۆیانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واشنتن گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی سیاسه‌تێكی ته‌واو واقیعی له ناوچه‌كه بگرێته‌به‌ر هه‌م بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران، هه‌میش بۆ پشتیوانیكردنی كورده‌كان له گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆیان.
مایرۆن ماگنت رۆژنامه‌وان و براوه‌ی خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ زانسته مرۆییه‌كان و نووسه‌ری كتێبی ده‌ستووره ونبووه‌كان له پێگه‌ی "
National Review" نووسیویه‌تی.