ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیا كه زیاتر له بواری سینه‌مادا كار ده‌كه‌ن، هه‌ندێك كه‌موكورتی له جه‌سته‌یاندا هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵ و نواندنیان بكات. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به چه‌ند ناوێك داوه.
میگان فۆكس كه ناوێكی دیاری سینه‌مای جیهانییه، په‌نجه‌كانی كورت و پانن، به‌ڵام ئه‌و كه‌موكورتییه كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته‌وه سه‌ر نواندنی رۆڵه‌كانی.
ریفهرز كۆمۆ كه موزیكزانێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكاییه، پێیه‌كانی چونیه‌ك نین، هاوكات له‌كاتی به‌كارهێنانی پێڵاودا، هه‌ر تاكه پێڵاوێكی له‌ویتر جیاوازه، به‌ڵام زۆر به كه‌می هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
ئاندی گارسیا كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای هۆڵیووده، كاتێك له دایك بووه دووانه بوون و پێكه‌وه نووسابوون، له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا له یه‌كتر جیا كراونه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش شوێنی نه‌شته‌ركارییه به‌شانی گارسیاوه دیاره.
فێنس فۆن كه ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری هۆڵیووده، له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه، په‌نجه‌یه‌كی ده‌ستی له ده‌ست داوه، به‌ڵام كاریگه‌ریی نه‌كردووه‌ته‌وه سه‌ر نواندنی و به‌كه‌می پێوه‌ی دیاره.
بێلی كۆرگان كه گۆرانیبێژێكی ناوداری جیهانییه، له زگماكدا ده‌ستی چه‌پی له‌كه‌یه‌كی ره‌شی پێوه دیاره، ئه‌و له‌كه‌یه زیاتر كه‌وتووه‌ته ناوله‌پی، بۆیه كه‌متر پێوه ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌موكورتییه كاریگه‌ریی نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانێ ئامێری گیتار به‌كار بهێنێ.
خواكین فینیكس كه به‌هه‌مانشێوه ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆڵیووده، ئه‌و هونه‌رمه‌نده شوێنه‌وارێك كه زیاتر به برین ده‌چێ وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌شته‌ركاری بۆ كرابێ، به‌سه‌ر لێوی سه‌ره‌وه‌ی دیاره. به‌ڵام ئه‌و له‌دایكبوونیدا ئه‌و نیشانه‌یه‌ی پێوه بووه و هه‌وڵی نه‌داوه به نه‌شته‌ركاری لای ببات.
خاتوونه ئه‌كته‌ر جنێفه‌ر گارنه‌ر، ئه‌ویش وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی زۆر جوانه، به‌ڵام یه‌كێك له پێیه‌كانی شێواوه و په‌نجه‌كانی تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بوون، به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر رۆیشتنی، بۆیه فه‌رامۆشی كردووه و تا ئێسته نه‌شته‌ركاریی بۆ نه‌كردووه.