كه‌م نین ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌ندانه‌ی ته‌مه‌نێكیان به‌ڕێ كردووه و تا ئێسته هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، زۆرینه‌یان بڕوایان به‌و دروشمه هه‌یه كه ده‌ڵێ "هونه‌ر پێش هاوسه‌رگیری". له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوێكی دیار له گۆڕه‌پانی هونه‌ری عه‌ره‌بیدا.
مه‌ی عزه‌دین كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "خاتوونه نه‌رم و جوانه‌كه" ده‌ناسرێته‌وه و ئه‌كته‌رێكی دیاری بواری سینه‌ما و درامای میسرییه، وێڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 30 ساڵی ته‌مه‌نی به‌ڕێ خستووه، به‌ڵام تا ئێسته كچه. پێشتر ئه‌و خاتوونه ده‌زگیرانی وه‌رزشكار محه‌مه‌د زێدان بوو، به‌ڵام به‌ر له هاوسه‌گیری له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، ئێسته‌یش زیاتر بایه‌خ به كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌دات نه‌ك هاوسه‌رگیری.
حوریه فهرغهلیش كه تا ئێسته شووی نه‌كردووه و كچه، ئه‌و گوتوویه‌تی كه پێشتر ده‌زگیراندار بووه، به‌ڵام یه‌ك رۆژ به‌ر له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، ده‌زگیرانه‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه، بۆیه له دوای ئه‌و رووداوه‌وه بیر له هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه و ته‌نیا بایه‌خ به هونه‌ره‌كه‌ی ده‌دات.
دوره‌ی خاتوونه هونه‌رمه‌ندیش كه ئێسته ته‌مه‌نی 40 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه، پێشتر ده‌زگیرانی سه‌رمایه‌دارێكی توونسی بوو، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك له یه‌كتر جیا بوونه‌وه. دواتر چه‌ند پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بڵاو بوونه‌وه كه هاوسه‌رگیریی كردووه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كرده‌وه و گوتوویه‌تی بیر له هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه.
مونه فهزالی كه ئه‌ویش خاتوونه ئه‌كته‌رێكی دیاری میسرییه، پێی وایه له خۆشه‌ویستیدا به‌دبه‌خته و له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند ئه‌زموونێكی هه‌یه. دواتریش گوتوویه‌تی داهاتوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته دڵمه‌وه، ره‌نگه هاوسه‌رگیری بكه‌م، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئازادییه‌كانم لێ وه‌رنه‌گرێته‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌و خاتوونه كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
ئه‌لیسا كه گۆرانیبێژێكی لبنانییه و تا ئێسته كچه و شووی نه‌كردووه، "فه‌رفیش" ده‌ڵێ ئه‌و خاتوونه زۆرینه‌ی كاته‌كانی بۆ ئه‌لبووم و كاره هونه‌رییه‌كانی ته‌رخان ده‌كات، بۆیه وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌و بیر له هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه.
خاتوونه هونه‌رمه‌ند میس حه‌مدانیش كه ته‌مه‌نی 40 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه و تا ئێسته به كچیی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ كه تا ئێسته هاوسه‌رگیریم نه‌كردووه، هۆیه‌كه‌ی هونه‌ره‌كه‌م نه‌بووه، به‌ڵكو تا ئێسته كه‌سێكی شیاوم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
مونه شه‌له‌بی كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی دیاری میسرییه، تا ئێسته چه‌ندان جار پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه كه هاوسه‌رگیریی كردووه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه كه بیر له هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌زموونێكی راستینه‌ی خۆشه‌ویستی تێپه‌ڕ نه‌بێت. ئه‌و خاتوونه ماوه‌یه‌ك ده‌زگیرانی ده‌رهێنه‌ر خالید یوسف بوو، به‌ڵام به‌ر له هاوسه‌رگیریی له یه‌كتر جیا بوونه‌وه و تا ئێسته به كچیی ماوه‌ته‌وه.