‌هەفتەی داهاتوو مووچەی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

:: AM:09:45:01/02/2019 ‌
بڕیارە ڕۆژى سێشەم پێنجى شوبات، مووچەی مانگی تشرینى دووه‌مى مووچە خۆرانی هەرێم دابه‌ش بكرێت و لە سەرەتای خشتەکەیشدا وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ ناو وەزاەتی داراییەوە به‌ "وشه‌"یان گوت، دابه‌شكردنى مووچەی مانگی تشرینى دووه‌مى ساڵی ڕابردوو لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێ دەکات، بە گوێرەی زانیاریەکانیش ڕۆژى سێشەم پێنجى شوبات، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمى كوردستان.

زانیارییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ یەکەم وەزارەت کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و ڕۆژی سێشەم مووچەی دیوانی وەزارەت و لیوا یەکگرتووەکان و ڕۆژی چوارشەمیش مووچەی یەکەکانی حەفتا و هەشتا دابەش دەکرێت.

پێتریش ڕیباز حەملان وەزیری دارایی هەرێمى كورسدات ڕاى گه‌یاند، ئەگەر بەغدا سێ مووچەیە بەسەریەکەوە بنێرێت ڕاستەوخۆ دابەشی دەکەن بەسەر مووچەخۆراندا.

هەفتەی ڕابردوو بودجەی گشتیی عێراق پەسەند كراو لەناو بودجەكەیشدا وەك پەرلەمانتاران ئاماژەی بۆ دەكەن پشكی كورد زیاد كراوە و مووچەی فەرمانبەران و پارەی پێشمەرگەیش جێگیر كراوە.

بەپێی ئەو بڕگە و مادانەی لە بودجەی ساڵی 2019ـی عێراق تایبەت بە هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، عێراق پابەندە بە ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بڕی 522 ملیار دینار لە كاتێك ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوتەكەشی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكات.


وشە - محەمەد میران