بازرگان كلیپه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه
گۆرانیبێژى شارى هه‌ولێر هاوار بازرگان کلیپێکی نوێی بە ناوی "ئەرێ هۆ لەیلی" بە ستیالێکی نوێ دووبارە کردەوە، تا ئاماده كردنى ئه‌م هه‌واڵه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتوب 5,243 بینه‌رى هه‌بووه.
"ئەرێ هۆ لەیلی"، یەکێکە لەو گۆرانیانەی کە هاوار بازرگان بە ستایلی خۆی و به شێوه‌یه‌كى نوێ کلیپی بۆ ئەو گۆرانییە کردووە.
موزیکی کلیپەکە ئەحمەد ئازادە و تێکستی حەسەن زیرەکی گۆرانیبێژەی کۆچ کردووە، لە ستۆدیۆی تارق خانەقینی کاری دەنگی بۆ کراوە، دەرهێنانی یوسف لەشکرییەوە و ئەحمەد ڕەمەزان پڕۆدیوسەری کلیپەکە بووە، کچە مۆدێل شەبنەم جەبەلی وەکو ئەکتەر لە کلیپەکەدا ڕۆڵدەبینێت.
هاوار بازرگان، خه‌ڵكی هه‌ولێره، خاوه‌نی چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، هه‌روه‌ها چه‌ندان ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری و كۆنسێرتی ساز كردووه.
وشە -
محەمەد میران