دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە

:: PM:05:43:06/02/2019 ‌
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو لە دوێنوە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆیش لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێ‌، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی هێواش بەرێوە دەچێت.

سەرچاوەیەكی لەناو یەكەی هەشتای هێزی پێشمەرگە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، تا ئێستە مووچەی بەشێك لە لیواكان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە، لەكاتێكدا بڕیاربوو لە دوێنێوە دابەش كردنی مووچە دەست پێ بكات.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە كە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی دواكەتنی مووچەوە نییە، بەڵام ڕەنگە پێوەندی بە لیژنەكانی دابەشكردنی مووچەوە هەبێ‌.

هاوكات سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی گوت، ڕەنگە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی لیواكان پێوەندی بەسەردانی دابەشكردنی مووچەوە بێ‌، ئەگینا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن  و ڕاگرتنی مووچە نیە.

ئەو میكانیزمەی دابەشكردنی مووچە لەناو هێزەكانی پێشمەرگە ناڕەزایی لێ‌ كەوتووەتەوە و داوا دەكەن كە هەموو هێزەكانی پێشمەرگە لەیەك ڕۆژدا مووچە وەربگرن.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو كە لە ڕۆژی پێنجی شوباتەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەست پێ دەكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم