پارێزه‌ره‌كه‌ی سێوان قادر و منداڵه‌كانی له‌سه‌ر كه‌یسی سووتانیان، زانیاری نوێ له "وشه"وه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، چه‌ندان به‌ڵگه‌ی نوێمان له‌سه‌ر سووتانی سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌ست كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بنار عادل نادر پارێزه‌ری كه‌یسی سێوان قادر و منداڵه‌كانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له دادگای چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر كه‌یسی سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌كرێت و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت به به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای تایبه‌تمه‌ند سوودیان لێ وه‌ربگیرێت و كاری باشی له‌سه‌ر بكرێت.
پارێزه‌ره‌كه‌ی سێوان ئه‌وه‌شی گوت، چه‌ندان به‌ڵگه‌ی نوێمان له‌سه‌ر كه‌یسی سێوان قادر كه دایك و سێ منداڵه‌كه‌ی سووتێنراون ده‌ست كه‌وتووه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش زۆر باشن كه دادگا سوودیان لێ وه‌رده‌گرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه.
ئاشكرای كرد به‌ڵگه‌كان زۆر به‌هێزن كه‌یسه‌كه زیاتر و زووتر له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه, به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌ست به‌كاری خۆی ده‌كات.
ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گوماناویدا سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان ئاگریان تێبه‌ر بوو دوای ئه‌وه‌ی سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا، دایكیشیان دوای هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی