به پێى هه‌ندێك زانیارى هه‌واڵگرى توركیا و قه‌ته‌ڕ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزێكى عه‌ره‌بى دروست بكه‌ن، به ئامانجى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى كورد و عه‌ره‌ب له رۆژئاواى كوردستان دروست بكه‌ن و رێكخراوێكى مرۆییش راى ده‌گه‌یه‌نێ ئامانجى ئه‌و كاره‌ى توركیا و قه‌ته‌ڕ دروستكردنى ئاژاوه‌یه.
ماڵپه‌ڕى
ئه‌حوالى توركی ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له ناونیشانه‌كه‌ى هاتووه "هاوپه‌یمانێتى هه‌واڵگرى توركى و قه‌ته‌ڕى بۆ هه‌ڵگیرساندنى ئاژاوه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و دژایه‌تى هه‌سه‌ده".
له راپۆرته‌كه هاتووه ماوه‌یه‌كه هه‌واڵگرى توركیا و هه‌واڵگرى قه‌ته‌ڕ له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به هاوپه‌یمانێتى هێزێكى عه‌ره‌بى له باكورى سووریا دروست بكه‌ن، پاساوی ئه‌وان بۆ دروستكردنى ئه‌و هێزه ئه‌وه‌یه گوایه ده‌یانه‌وێ دۆخى ته‌ناهیى باكورى سووریا ئاشكرا بكه‌ن و هێزه‌كه له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات بڵاو بكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕه توركییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى هه‌واڵگرى توركیا و قه‌ته‌ڕ ره‌ت ده‌كرێنه‌وه و بیانووه‌كانیان به‌لاواز ده‌زانرێن، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "هه‌ریه‌كه له توركیا و قه‌ته‌ڕ به‌درێژایى ساڵانى جه‌نگ له سووریا هه‌ر له سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانیه‌وه له 2011 هه‌وڵیان داوه ئاژاوه‌ى تایفه‌گه‌رى و نه‌ته‌وه‌یى دروست بكه‌ن و چه‌كیان به‌هه‌ندێك گرووپى چه‌كدار داوه كه زۆربه‌یان تیرۆریست و توندڕه‌ون، سه‌ره‌ڕاى چه‌كیش پاڵپشتى سیاسى و راگه‌یاندنیان به‌و هێزانه داوه".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ماڵپه‌ڕه توركییه‌كه ئاماژه بۆ لێدوانێكى رامى عه‌بدولڕه‌حمانى به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات كه ئه‌ویش سه‌رزه‌نشتى ئه‌م هه‌وڵه‌ى توركیا و قه‌ته‌ڕ ده‌كات.
رامى له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى توركیا و قه‌ته‌ڕ ده‌ڵێ، "راستییه‌كه‌ی ئه‌م هێزانه به بیانوو دێن و مه‌به‌ستیان لێدانى هه‌سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى ئاژاوه له ناو كورد و عه‌ره‌ب" دواتریش به چه‌ند پرسیارێك به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ گومانه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵى ئه‌م دوو وڵاته زه‌قتر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "بۆچى قه‌ته‌ڕ پاڵپشتى ئه‌و هێزانه‌ى نه‌ده‌كرد كه له دژى داعش ده‌جه‌نگان ، ئه‌وكات %30ى خاكى سووریا له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات كه‌وتبووه ژێر ده‌ستى داعشه‌وه، ئه‌ى بۆچى ئێسته دێن هێز دروست ده‌كه‌ن كه داعش نه‌ماوه، ئایا ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ى توركیا و قه‌ته‌ڕ بۆ دروستكردنى كێشه نییه له‌م ناوچانه؟".
ئه‌م هه‌وڵانه‌ى توركیا و قه‌ته‌ڕ له كاتێكدا كه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌یانه‌وێ دوایین پێگه‌ى داعش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه و ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات له رێكخراوى تیرۆریستى داعش پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازییه، له ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستیان پێ كردووه.
چه‌ند ساڵێكه توركیا و قه‌ته‌ڕ بایه‌خ به پێوه‌ندیى نێوانیان ده‌ده‌ن، هه‌ردووكیشیان پێویستى به‌ویتره، به‌تایبه‌تى كه ته‌نگژه‌ى دیپلۆماسى كه‌نداو دروست بوو، ئه‌وه ته‌نگژه‌یه‌یش بریتى بوو له‌وه‌ى له پێنجى حوزه‌یران/یۆنیۆى ساڵى 2017 میسڕ و سعوودیه و ئیمارات و به‌حرێن سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاند و ئه‌و وڵاته‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه كۆمه‌كى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ته‌واوى دنیا.
توركیایش به هه‌مانشێوه به‌هۆى چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زۆر له وڵاتانى عه‌ره‌بى پێوه‌ندى خراپه، پێشتریش توركیا هاوكارى گرووپه تیرۆریستى و توندڕه‌وه‌كانى كردووه له دژى رژێمى ئه‌سه‌د و به‌كارهێنانیان له دژى كورد، پێشتریش له‌كاتى داگیركردنى عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه گرووپه تیرۆریستییه‌كان هاوكارى توركیایان كرد و كاتێكیش كه وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌وڵیان دا له كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى به فه‌رمى توركیا رێسوا بكه‌ن و به داگیركردنى خاكى سووریا تۆمه‌تبارى بكه‌ن، قه‌ته‌ڕ تاكه وڵاتێك بوو كه له دژى ئه‌و هه‌وڵه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌ستایه‌وه و ئه‌مه‌یش به به‌رژه‌وه‌ندى توركیا ته‌واو بوو.
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كێشێته‌وه، رۆژهه‌ڵاتى فوڕات و باكورى سووریا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك سیناریۆ، یه‌كێك له سیناریۆكان توركیا له خه‌یاڵى خۆى دایتاشیوه ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌یه‌كى ئارام به‌سه‌رپه‌رشتى خۆى دابمه‌زرێت، سیناریۆیه‌كى تر ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانى له نێوان هێزه كوردییه‌كان و رژێمى ئه‌سه‌د دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ناوچه‌كان به رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه بدرێنه‌وه و له‌لایه‌ى ئه‌و رژێمه‌وه بێنه پاراستن. ئه‌م سیناریۆیه له‌لایه‌ن رووسیاوه پێشنیار كراوه.
سیناریۆیه‌كى تریش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هێزێكى 10 هه‌زار كه‌سى له پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا و هێزێكى عه‌ره‌بى به هاوبه‌شى پێك بهێنرێت و ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكرێن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆنى سووریاوه باس كراوه، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى راوێژى له‌سه‌ر كراوه.
ته‌نگژه‌ى سووریا له ساڵى 2011 هه‌ڵگیرسا و دواتریش جه‌نگ له‌م وڵاته هه‌ڵگیرسا، چه‌ندان وڵاتى هه‌رێمه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى خزانه ناو جه‌نگه‌وه، به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌كان له ئه‌نجامى ئه‌و جه‌نگه چه‌ندان ملیۆن كه‌س ئاواره بوون و سه‌دان هه‌زار كه‌سیش كوژراون.