عادل و میعاد دوو برای ده‌نگخۆشن و به‌هره‌مه‌ندن كه دایك و باوكیان نابیستهن، گۆرانییه‌كانی ئه‌م دوو برایه بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
براگه‌وره‌كه له‌دایكبووی ساڵی 1996وه و له خوراسانی ره‌زه‌وی له رۆژهه‌ڵاتی ئێران له دایك بووه. باوكیان كرێكاری بیناسازییه و دۆخی دارایی ناله‌باره، بۆیه عادل قوتابخانه جێده‌هێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ی بدات.
میعادیش له‌دایكبووی 2010هیه و له پۆلی سێی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێت به یارمه‌تی براگه‌وره‌كه‌ی هاتووه‌ته ناو بواری گۆرانی و موزیكه‌وه.
دایك و باوكیان له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ هاوپۆل بوون و ماوه‌یه‌كی درێژ له یه‌كتر داده‌بڕێن و كاتێك یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن ژیانی هاوبه‌ش پێكبهێنن و به‌خۆشییه‌وه منداڵه‌كانیان هیچ كێشه‌یه‌كی بیستنیان نییه.
ئه‌م دوو برایه له ئینستاگرام ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه به‌ناوی "
adel.miad.music" كه زیاتر له 486 هه‌زار فۆلۆوه‌رسیان هه‌یه و گۆرانییه‌كانیان بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.