هه‌ستكردن به‌ئازارى قورگ و كۆكه نیشانه‌یه‌كه بۆ نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشیانه باشتر وایه به‌رێگایى سروشتى چاره‌سه‌ربكرێت نه‌ك به رێگایى ده‌رمانـ چونكه رێگایى سروشتى هیچ زیانێك به‌له‌ش ناگه‌یه‌نێت و به‌زووى چاره‌سه‌رى كۆكه ده‌كات.
تاكه چاره‌سه‌رێك كه‌به‌شێوه‌یه‌كى خێرا له كۆكه رزگارت بكات به‌كارهێنانى ئه‌م رێگایانه‌یه كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى ئاماده ده‌كرێت و رێگه له دروستبوونى كۆكه ده‌گرێت یان ده‌توانرێت وه‌ك شیرینى ئه‌م چاره‌سه‌ره بخورێت، دروستكردنى ئه‌م گیراوه‌یه پێویستى به كوڵان هه‌یه له‌گه‌ڵ كاغه‌زى چه‌ور بۆ ئه‌وه‌ى گیراوه‌كه‌ى بخرێته سه‌ر و ره‌ق ببێته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ى نوقڵ.
پێش ئه‌وه‌ى باس له چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى ئه‌م گیراوه‌یه بكه‌ین پێویسته گرنگى هه‌نگوین بزانین له چاره‌سه‌ركردنى كۆكه‌دا به‌پێى ئه‌و پێكهاته و ڤیتامینانه‌ى كه له هه‌نگویندا هه‌یه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئازارى قورگ و كۆكه هێور ده‌كاته‌وه و تاكه پێكهاته‌ى سروشتییه كه چاره‌سه‌رى كۆكه ده‌كات، ئه‌م چاره‌سه‌ره سروشتییه ته‌نیا پێویستى به‌سێ پێكهاته هه‌یه ئه‌وانیش هه‌نگوین و زه‌نجه‌فیل و لیمۆ.
به‌پێى لێكۆڵێنه‌وه‌ى پزیشكى هه‌نگوینى خاو چاره‌سه‌رێكى نایابه بۆ رزگاربوون له كۆكه به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر شه‌وان به‌كاربهێنرێت، چونكه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندى گرنگى تێدایه وه‌كو دژه‌هه‌وكردن و دژه‌میكرۆب و تایبه‌تمه‌ندى دژه‌به‌كتریا و دژه‌ئۆكسیدێكى به‌هێزیشه.
هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌ى تر، زه‌نجه‌فیل و لیمۆ، سه‌ره‌تا زه‌نجه‌فیل تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى هه‌یه به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و لیمۆ تێكه‌ڵ ده‌كرێت و پاشان ده‌كوڵێنرێت و وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ ئازارى قورگ سوودى لێوه‌رده‌گیردریت.
چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى ئه‌م پێكهاته‌یه وه‌كو چاره‌سه‌ریك بۆ كۆكه:
سه‌ره‌تا پێویسته هه‌نگوین و ئاوى لیمۆكه تێكه‌ڵ بكه‌ین پاشان پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل بهێنین توێكڵى زه‌نجه‌فیله‌كه لێبكه‌یته‌وه هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه و دواتر بۆ بیكۆڵێنه هه‌تا هه‌ست به خه‌ست بوونه‌وه‌ى گیراوه‌كه ده‌كه‌یت وه‌ك شیله‌ى لێدێت دواتر بیكه‌ره سه‌ر كاغه‌زێكى تایبه‌ت به شیرینى و به‌شێوه‌ى بازنه‌ى بچووك له رێگه‌ى كه‌وچكێكه‌وه له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه دایبنێ و به‌جێى بهێڵه تا ره‌ق ده‌بن له‌كاتى هه‌ستكردن به كۆكه یان ئازارى قوورگدا ده‌نكێك له‌م گیراوه تایبه‌ته وه‌كو شیرینى بخۆ له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌ست به نه‌مانى ئازار و كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆكه‌كه‌ت ده‌كه‌یت.