قسه‌وباسێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه بڕیاره خاتوونه ئه‌كته‌ری ناوداری میسری "نه‌بیله عوبێد"، له فیلمێكی سینه‌ماییدا رۆڵی هاوسه‌ری شاری ئێران ببینێ. به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ جارێ گرێبه‌ستی بۆ ئه‌و رۆڵه واژوو نه‌كردووه.
له هه‌واڵێكدا پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پڕۆژه‌یه‌كی سینه‌مایی فڕه‌نسیی هه‌یه كه بڕیاره فیلمێك له‌باره‌ی شای پێشتری ئێران بێته به‌رهه‌م، هاوكات خاتوونه ئه‌كته‌ر نه‌بیله عوبێد له‌و فیلمه‌دا رۆڵی "فه‌ره‌ح په‌هله‌وی" ببینێ كه ده‌كاته هاوسه‌ری شا، به‌ڵام ئه‌و خاتوونه ده‌ڵێ جارێ بۆ كاركردن له‌و فیلمه گرێبه‌ستی واژوو نه‌كردووه.
نه‌بیله بۆ "
ئیلاف" زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، هیچ كاتێك كاركردن له پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی و سینه‌ماییم رانه‌گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌م واژوو نه‌كردبێت، ئه‌و فیلمه‌یش كه له‌باره‌ی شای ئێرانه‌وه دێته به‌رهه‌م، تا ئێسته به كرده‌نی نه‌كه‌وتووه‌ته جێبه‌جێكردن و منیش گرێبه‌سته‌كه‌م واژوو نه‌كردووه.
دواتریش ئاماژه‌ی دا، ئێسته پێوه‌ست به هیچ پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری نیم، هاوكات كارێكی زۆرباشم بۆ پێشكه‌ش نه‌كراوه كه له ئاستێك بێ به‌رانبه‌ر به كامێرا رابوه‌ستم، بێگومان هه‌ر كارێك بیكه‌م، ده‌بێ له ئاستی كاروانی هونه‌ریم بێت.
نه‌بیله عوبێد كه یه‌كێك له خاتوونه ئه‌كته‌ره زۆر ناوداره‌كانی میسره و تا ئێسته‌یش به ئه‌كته‌رێكی ورووژێنه‌ر ده‌ناسرێته‌وه، له ساڵی 1945 له قاهیره له دایك بووه. له ساڵی 1961ه‌وه هاتووه‌ته ناوه‌ندی هونه‌ری و به‌شداریی له فیلمه سینه‌مایییه‌كان كردووه. جیا له وه‌رگرتنی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی، خاوه‌نی زیاتر له 120 فیلمی سینه‌ماییه. نموونه‌ی هه‌ندێك له فیلمه‌كانی، وه‌ك (خگیب ماما، السیرك، العژرا‌و والشعر الأبیچ، الراقصه والگبال، الراقصه والسیاسی، المرأه والساگور، امرأه تحت المراقبه، قصاقیص العشاق، مافیش غیر كده).