كه‌مێك پێش ئێسته به هۆكارێكی نادیار ئاگر له به‌شێكی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی دهۆك كه‌وته‌وه و زیانی مادی به به‌شه‌كه گه‌یاندووه.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانیی دهۆك به"وشه"ی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی شوبات به هۆكارێكی نه‌زانراو ئاگر له به‌شێكی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی دهۆك كه‌وته‌وه و زیانی مادی به ژووری پزیشكان گه‌یاندووه.
له‌باره‌ی زیانه‌كان زیاتر گوتی: ئاگره‌كه زیاتر له ژووری پزیشكان كه‌وتووه‌ته‌وه، تا ئێسته هۆكاری ڕووداوه‌كه و زیانه‌كانی به وردی نه‌زانراوه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی دهۆك كۆنترۆڵ كراوه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه و خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی پێكهێنراوه و دواتر زانیارییه‌كان ده‌خرێنه ڕوو.
به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانیی دهۆك، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 80 ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و جۆراوجۆر تۆمار كراون، زیانی زۆری مادی به‌ر هاووڵاتییان و شوێنه گشتییه‌كان كه‌وتووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری