له كۆتایى ساڵى 2010 و سه‌ره‌تاى ساڵى 2011 له به‌رانبه‌ر نه‌بوونى ئازادى و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌ریى، شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى وڵاتانى عه‌ره‌بى گرته‌وه، ئه‌وانه‌ى له‌ناو شه‌پۆله‌كه‌دا بوون هێنده به ئومێدبوون بۆ هه‌ڵاتنى خۆرى ئازادى، بۆیه ناڕه‌زاییه‌كانیان ناو نا به‌هارى عه‌ره‌بى، كه‌چى دواى تێپه‌ڕبوونى حه‌وت به‌هارى تر، كه‌چى ئاماژه‌ى ئازادى له وڵاتانى عه‌ره‌بى له ئاستێكى زۆر نزمدایه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وڵات بارودۆخه‌كه زۆر له‌وه خراپتره كه به‌ر له به‌هارى عه‌ره‌بى هه‌بوو.
له رۆژانى كۆتایى ساڵى 2010 و سه‌ره‌تاى 2011 شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى له توونس ده‌رده‌كه‌وت، دواتر بۆ وڵاتانى تر په‌ره‌ى سه‌ند، ته‌نانه‌ت ئه‌م ته‌وژمه هێنده به‌خێرایى په‌ره‌ى ده‌سه‌ند، هێشتا سێ مانگ تێپه‌ڕى نه‌كردبوو، كه ته‌واوى ناوچه‌كه كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى دووباره داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه، چه‌ندان ده‌سه‌ڵات كه هه‌ر یه‌كه‌یان زیاتر له 25 ساڵ بوو ره‌گى خۆى داكوتابوو، سیس بوون.
ئه‌م شه‌پۆله هه‌ریه‌كه له توونس و میسڕ و لیبیا و سووریا و لبنان و ئوردن و یه‌مه‌ن و به‌حرێن و عێراقى گرته‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى ناڕه‌زاییه‌كان چه‌ند سه‌رۆكێك ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و یانیش له ده‌سه‌ڵات دوور خرانه‌وه، له‌وانه زه‌ین عابدین بن عه‌لى سه‌رۆكى توونس ده‌سه‌ڵات و وڵاته‌كه‌ى جێهێشت، محه‌مه‌د حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسڕ ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵحى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، هه‌ندێكیش له به‌رانبه‌ر شه‌پۆله‌كه وه‌ستانه‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌و كاره‌شیان وڵاته‌كه‌یان خسته ناو ئاگرى جه‌نگه‌وه و خۆشیان ژیانیان له‌سه‌ر دانا.
له‌وانه موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى لیبیا، له ئه‌نجامى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌پۆله‌كه ژیانى خۆى له‌سه‌ر دانا و دواتریش وڵاته‌كه‌ى بوو به دۆزه‌خى جه‌نگ، كه تا ئێسته‌یش دانه‌مركاته‌وه، عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح وێڕاى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كه‌وته‌وه ناو یارییه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى دواى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش ساڵ ژیانى خۆى له‌سه‌ر دانا و گه‌وره‌ترین كاره‌ساتى رووبه‌ڕووى وڵاته‌كه‌ى كرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریایش یه‌كێكى تر بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ره‌نگارى شه‌پۆله‌كه بووه و له ئه‌نجامدا بارودۆخێكى ئه‌وتۆى بۆ وڵاته‌كه‌ى دروست كرد، كه به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتى ئه‌م سه‌ده‌یه داده‌نرێت.
بانگه‌شه‌ى خه‌ڵكى راپه‌ڕیو بۆ ئازادى به‌شێوه‌یه‌ك بوو، زۆر له بیرمه‌ندانى گه‌وره‌ى دنیا هاوده‌نگییان له‌گه‌ڵ ته‌وژمه‌كه راگه‌یاند و به‌هارى عه‌ره‌بییان به "شه‌پۆلى سێیه‌مى دیموكراسى" وه‌سف كرد. له‌وانه بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى ئه‌مه‌ریكى به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ژاپۆنى خاوه‌نى تیۆرى "كۆتایى مێژوو" به‌رگرى له خۆپێشانده‌ران كرد.
هه‌ڵكشانى ته‌وژمى ئیسلامى توندڕه‌و و هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له نێوان خۆپێشانده‌ران و سه‌رۆكه‌كان، ده‌ستوه‌ردانى ده‌نگى ده‌ره‌كى له خۆپێشانده‌ران وایكرد ئاڵۆزى و جه‌نگ درێژه بكێشێ و بۆ ئێسته بمێنێته‌وه.
جیا له‌و وڵاتانه‌ى له‌لایه‌ن جه‌نگ و پێكدادانه‌وه بوون به دۆزه‌خ، له نموونه‌ى سووریا و لیبیا و یه‌مه‌ن، زۆر له وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ده‌ست نه‌بوونى ئازادى ده‌ناڵێنێ، رێكخراوى
فریدۆم هاوسى ئه‌مه‌ریكا دوێنێ راپۆرتێكى له‌باره‌ى ئاستى ئازادى له دنیا راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى راپۆرته‌كه وڵاتانى عه‌ره‌بى له نه‌بوونى ئازادى له پێشه‌نگى ناوچه‌كانى تر‌ى دنیاوه دێن.
راپۆرتى فریدۆم هاوس، ته‌نیا توونس جیا ده‌كاته‌وه كه جۆرێك له ئازادى تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ "ته‌نانه‌ت ئازادى له‌م وڵاته‌یش رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه".
پێنج وڵاتى تر‌ى عه‌ره‌بى له نه‌بوونى ئازادى له دنیادا یه‌كه‌من، یه‌كه‌میان لیبیایه و به‌دواى ئه‌ویشه‌وه سوودان و سۆماڵ و سعوودیه و سووریا دێن. رێكخراوه ئه‌مه‌رییكه‌كه به زمانى ژماره باس له بارودۆخى ئازادى له وڵاتانى عه‌ره‌بى و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌ڵێ، "بارودۆخى ئازادییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقا به‌م شێوه‌یه‌یه:
له‌م ناوچه‌یه 442 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س هه‌ن، %4ى ئه‌م دانیشتووانه ئازادیان هه‌یه، كه‌چى %13 خه‌ڵكه‌كه به‌شێكى كه‌م ئازادییان هه‌یه، له به‌رانبه‌ریشدا %83 هیچ جۆره ئازادییه‌كیان نییه.
كاتێك وڵاتێك جه‌نگى تێدا بێت له نموونه‌ى سووریا و لیبیا و یه‌مه‌ن، ئه‌وا له‌م جۆره وڵاتانه نه‌ك ته‌نیا ئازادى، به‌ڵكو ته‌واوى مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت، له یه‌مه‌ن نزیكه‌ى ملیۆنێك منداڵ له‌به‌ر برسێتى و به‌دخۆراكى و نه‌خۆشى ده‌ناڵێنن، بارودۆخه‌كه له سووریا و لیبیا هاوشێوه‌ى یه‌مه‌نه یان خراپتر.
هه‌رچه‌نده سه‌قامگیرى ته‌ناهى له هه‌ندێك وڵاتى وه‌ك سعوودیه و میسڕ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌م دوو وڵاته‌یش له ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ئازادییان بۆ خه‌ڵكه‌كه به‌رجه‌سته كردووه، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ زۆر له وڵاتانى عه‌ره‌بى سیسته‌مى سته‌مكارییان تێدا پێڕه‌و ده‌كرێت، دواتریش نموونه‌ى میسڕ ده‌هێنێته‌وه هه‌رچه‌نده عه‌بدولفه‌تاح سیسى به هه‌ڵبژاردنێك بووه به سه‌رۆكى وڵات، كه‌چى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ سیسى هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى ئازادى له میسر پاشه‌كشه بكات".