قاوه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین خواردنه‌وه‌كانی دنیا و داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند دانه‌یه‌كیان ده‌كه‌ین:
1_خواردنه‌وه‌ی قاوه وا له مرۆڤ ده‌كات كه‌متر هه‌ست به ماندووبوون بكات و وزه و چالاكی زیاتری پێ ده‌به‌خشێت، چونكه قاوه به ماده‌ی كافاین ده‌وڵه‌مه‌نده.
2_مه‌ترسی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه: هۆكاری سه‌ره‌كی مردن له دنیادا نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یه، بۆیه قاوه به ڕێژه‌ی %40 وه‌ك پارێزه‌ری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه داده‌نرێت به‌تایبه‌تی هه‌ردوو شێرپه‌نجه‌ی (جگه‌ر و قۆڵۆن)، كه دوو نه‌خۆشی مه‌ترسیدارن له ڕیزبه‌ندی سێیه‌م و چواره‌م داده‌نرێن له دنیادا.
3_له مه‌ترسی شه‌كره‌ی جۆری دوو ده‌تپارێزێت: شه‌كره‌ی جۆری دوو گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، كه ئێسته به ملیۆنان كه‌س دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه بوونه‌ته‌وه، بۆیه خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه %7 له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ده‌تپارێزێت.
4_ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری: قاوه ده‌بێته هۆی سووتاندنی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته، چونكه بڕێكی زۆر ماده‌ی كافاینی تێدایه كه ئه‌مه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری داده‌نرێت.
5_ده‌بێته هۆی دڵخۆشی و ڕێگری ده‌بێت له خه‌مۆكی: خه‌مۆكی ده‌بێته هۆی ماندووبوونی مێشك، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر ده‌بێ له ژیانی ڕۆژانه‌دا. به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان %4.1 خه‌ڵكی سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی ده‌كه‌ن.
له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 208.424 كه‌س كراوه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه چوار كوپی قاوه یان زیاتر ده‌خۆنه‌وه %53 له ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی خه‌مۆكی به‌دوور ده‌بن.
وه‌رگێڕانی: ئاشنا كاوه