محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له لێدوانێكى له‌و كۆنگره‌یه هاته ده‌نگ كه له وارشۆ له دژى وڵاته‌كه‌ى به‌ڕێوه ده‌چێت و گوتى " ئه‌م كۆنگره‌یه به مردوویى له دایك بووه".
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و به‌رپرسانى 60 وڵاتى دنیا كۆنگره‌ى وارشۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئامانجى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێرانه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له میانه‌ى
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى كۆنگره‌كه راگه‌یاند و گوتى " ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ ئابڵۆقه‌دانى ئێران و بۆ پاڵپشتى ئیسرائیله، هه‌ر به مردوویى له‌دایكبووه".
دواتریش گوتى "ئه‌مه هه‌وڵێكى نوێیه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌یدات بۆ ئه‌و هوڕێنانهى له به‌رانبه‌ر ئێران هه‌یه‌تى".
به‌سه‌رپه‌رشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ له پۆڵه‌ندا كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ تاوتوێكردنى بارودۆخى ته‌ناهى رۆژههلاچتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به پێى ئه‌و زانیارییه فه‌رمیانه‌ى له‌لایه‌ن پۆڵه‌نداوه بڵاوكراوه‌ته‌وه 60 وڵات له كۆنگره‌كه به‌شداریان كردووه.
ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى رۆژئاوا ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى سه‌پاندووه.