به‌هۆى مردنى كوڕى به‌رپرسێكى عێراقى شوفێرى شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌گیرێت و وه‌ك ناڕه‌زاییه‌كیش له به‌رانبه‌ر گرتنى ئه‌م شوفێره كارمه‌ندانى شهمهندهفهرهكانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن ده‌كه‌ن.
به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم" كۆمه‌ڵێك له‌شوفێر و كارماندانى وێستگه‌ى شهمهندهفهرهكانى شارى به‌سڕه له باشوورى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن ده‌كه‌ن و داواى ئازادكردنى ئه‌و شوفێره ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
هۆكارى گرتنى شوفێرهكهیش مردنى كوڕى به‌رپرسێكه. شوفێره‌كان باسیان له‌وه كردووه كوڕى به‌رپرسه‌كه به‌سه‌رخۆشى ئۆتۆمبیلى لێ خوڕیوه و هاتووه‌ته سه‌ر هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆیه به‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره كه‌وتووه و گیانى له‌ده‌ستداوه، له ئه‌نجام داوه شۆفێرى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له شارى دیوانیه‌ى باشوورى عێراق گیراوه و دواتریش سزاى ساڵێك زیندانى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.
ئه‌وان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا پێچه‌وانه‌ى یاسایه چونكه به پێى یاساى عێراق شوفێرى شه‌مه‌نده‌فه‌ر سزانادرێت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلێك و یان مرۆڤێك به بێ ئاگایى له هێڵى شهمهندهفرهى ببه‌زێنێ.
له كۆتایى قسه‌كانیشیان گووتویانه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه ئازاد نه‌كرێت ئه‌وا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مان بگرن و هاتووچۆى شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوه‌ستێنن.
هه‌ر چه‌نده كه‌رتى گواستنه‌وه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له عێراق ساڵانێك فه‌رامۆش كرابوو، كه‌چى ئێسته وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق هه‌وڵى بوژاندنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته ده‌دات و ئێسته له‌نێوان به‌غدا و به‌سڕه و چه‌ند شارێكى تر هێلى شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه.